جيهان

پەیامی ترەمپ بە بۆنەی مانگی رەمەزان

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە جیھانی ئیسلام کرد.

Mazın Asad  | 26.05.2017 - نوێکردنەوە : 27.05.2017
پەیامی ترەمپ بە بۆنەی مانگی رەمەزان

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە گشت جیھانی ئیسلام کرد و رایگەیاند: "بەناوی گەلی ئەمریکاوە ھیواخوازم گشت موسڵمانان بە ئاسوودەیی مانگی رەمەزان بەسەر ببەن".

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا پەیامی ترەمپی بە بۆنەی مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە مانای مانگی رەمەزان، رەتکردنەوەی توندوتیژی و درێژەدان بە ئاشتی و ھاوکاریکردنی ھەژارانە و ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی بەریتانیا و میسری وەک پێچەوانەی ئەم ھەڵوێستە خستەڕوو.

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە لە بەرامبەر ئەو ھێرشە تیرۆریستانە کۆمەڵگەکان زیاتر ریزەکانیان پتەو بکەن.

-پەیامی ھەڵوێستی ھاوبەش دژی تیرۆر

ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلام کۆبووەوە و گوتیشی: "لەو خاکانەی کە لە جیھاندا دوو شوێنی پیرۆزی موسڵمانانی لێیە، پێکەوە بۆ گەیاندنی پەیامی کاری ھاوبەش بۆ ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی گشت جیھان کۆبووینەوە. ئەمریکا پێکەوە لەگەڵ ھاوپەیمانانی لە دژی تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیاکەی دەوەستێتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بانگەوازی ئەوەیکرد کە پێویستە ھەموو کەسێک لە مانگی رەمەزان ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ و گوتیشی: "بەو شێوەیە نەوەی داھاتوومان لەم گرفتە رزگاری دەبێت و پێکەوە دەتوانن لە نێو ئاشتی عیبادەتی خۆیان بکەن".

ھاوکات ترەمپ ھیوای بەڕێوەچوونی رەمەزانێکی باشی لە نێو رۆژوو، عیبادەت و خێرکردن بۆ گشت موسڵمانان خواست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın