جيهان

پەیەدە/پەکەکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر عەزاز

- لە ئاکامی ئاراستەکردنی حەوت مووشەک لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە بۆ سەر شاری عەزاز باکووری سووریا، چوار هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

Said İbicioğlu, Ömer Koparan, 1 23  | 03.02.2018 - نوێکردنەوە : 04.02.2018
پەیەدە/پەکەکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر عەزاز

Azez

عەزاز – AA

لە ئاکامی ئاراستەکردنی حەوت مووشەک لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە بۆ سەر شارۆچکەی عەزاز باکووری سووریا، چوار هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

پەیەدە/پەکەکە لە رۆژهەڵاتی عەفرینەوە بە ئاراستەکردنی مووشەک هێرشی کردە سەر شارۆچکەی عەزاز کە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی سوورییەوە کۆنترۆڵ کراوە.

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی تایبەتی عەزاز، جومعە رەححال بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بە پێی زانیارییە بەراییەکان چوار هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لە ئێستادا هەر چوار بریندارەکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە زوو زوو ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە عەزاز دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان. بوونی ئەو رێکخراوە لە عەفرین بەردەوام هەڕەشە لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژی و ئەو ناوچانە دەکات کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا ئازادکران. بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی عەفرینەوە بەشێکی گرنگی هاتای و شاری کلیس دەبنە ئامانجی هێرشەکانی پەیەدە/پەکەکە.

لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ئەو رێکخراوە هێرشەکانی بۆ سەر عەزاز،کلیس و شارۆچکەی رەیحانلی لە پارێزگای هاتای چڕکردووەتەوە.

لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە تاکو ئێستا سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ٣٠ خاڵی لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پاک کردووەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın