پەیەدە/ پەکەکە دیلەکانی داعش لە عەفرین ئازاد دەکات
- رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/ پەکەکە، دیلەکانی داعش لە عەفرین ئازاد دەکات تاکو دژ بە سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بجەنگن.
Halab
حەڵەب - AA
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/ پەکەکە، دیلەکانی داعش لە عەفرین ئازاد دەکات تاکو دژ بە سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بجەنگن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە متمانەپێکراوەکانی ناوعەفرینەوە بەدەستی گەیشتوون، ئاماژە بەوە دەکەن کە رێکخراوی تیرۆریستی، لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا رێککەوتوون تاکو لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا بەکاریان بهێنن.
پەیەدە/پەکەکە ئەو ئەندامانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەدیلی گرتوون پێشتر، بە مەبەرجی شەڕکردن لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەندینخانەکان ئازاد دەکات.
پێشتر پەیەدە/پەکەکە بە ئاگاداری ئەمریکا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە رەققە کە گەمارۆدرابوون، رێککەوتنی ئەنجام دابوو بۆ گواستنەوەیان، بەشێکی زۆری ئەمانە بۆ ئەوەی دزە بکەنە ناو تورکیا، بەرەو سنوور ئاراستە کرابوون.