جيهان

پەیەدە/پەکەکە چەکدارانی لە منبج جووڵە پێ دەکات

- رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشاری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی منبجی کردووە.

Levent Tok, Mohamad Misto  | 17.01.2018 - نوێکردنەوە : 18.01.2018
پەیەدە/پەکەکە چەکدارانی لە منبج جووڵە پێ دەکات

Azez

عەزاز/ جەرابلوس - AA

رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشاری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی منبجی کردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکانییەوە دەستیکەوتوون، پەیەدە/پەکەکە دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی لە شارۆچکەکە کردووە.

کاروانێکی سەربازیی کە لە ٤٠٠ ئۆتۆمبیل پێکهاتووە و ژمارەیەکیان ئەو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشانەن کە ئەمریکا داویەتی بە رێکخراوەکە، گەیشتنە ناوەندنی منبج. دواتریش ئۆتۆمبیلەکان و ئەو تیرۆریستانەی تێیاندابوون، رەوانەی دوو خاڵ لە منبج کران.

یەکێک لەو خاڵانەی کە ئۆتۆمبیل و تیرۆریستەکانی لێ کۆکراوەتەوە، شارەدێی عەریمە و کێڵکەی لوبنانییە کە دەکەونە بەرامبەر هێڵی باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.

خاڵی دووەمی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبیل و چەکدارەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەی سیلۆی باشووری منبجە.

کۆکردنەوەی چەکدار و جبەخانە لە سیلۆ کە دەکەوێتە سەر هێڵی سنووریی نێوان رێکخراوەکە و رژێمی ئەسەد، وەک ئەوە لێکدەدرێتەوە کە هێزی پشتیوانیی لێوە رەوانەی عەفرین بکرێت. لەبەر ئەوەش کە منبج راستەوخۆ بە عەفرینەوە نەبەستراوەتەوە، پێویستە تیرۆریستان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمەوە تێپەڕن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın