ژمارەی قوربانیانی دوو تەقینەوەكەی بەغدا گەیشتە ١١٥ كەس
- ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی دوو تەقینەوەكەی شاری بەغدا كوژراون و بریندار بوون بۆ ١١٥ كەس بەرزبوویەوە.
Baghdad
بەغدا ــ AA
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب ئەحمەد خەڵەف رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی دوو تەقینەوەكەی شاری بەغدا كوژراون و بریندار بوون بەرزبوویەوە و گەیشتە ١١٥ كەس.
ئەحمەد خەڵەف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی دوو تەقینەوەكەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كە ناوچەی گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی شاری بەغدایان كردە ئامانج كوژراون، بۆ ٢٥ كەس بەرزبوویەوە و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٩٠ كەس".
ئەفسەرەكە باسی لەوەشكرد كە زۆربەی قوربانیانی دوو تەقینەوەكە، هاووڵاتی مەدەنیین.
پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن رایگەیاندبوو كە بە پێی ئامارە بەراییەكان لە ئاكامی دوو تەقینەوەكەدا، ١٦ كەس كوژراون و ٦٥ی دیكەش بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو تەقینەوە ناوچەی تەیەران ناوەڕاستی بەغدایان كردە ئامانج كە بە هۆیەوە بە پێی دوایین ئامار، ٢٥ كەس كوژران و ٩٠ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوەكە، رانەگەیاندووە.