جيهان

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی کابول بۆ ٢٤ کوژراو بەرزبووەوە

لە ئاکامی ئەنجامدانی هێرشێک بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

Ramal Abdullah Mahmood  | 24.07.2017 - نوێکردنەوە : 25.07.2017
ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی کابول بۆ ٢٤ کوژراو بەرزبووەوە

Afghanistan

کابول – AA

لە ئاکامی ئەنجامدانی هێرشێک بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ناوچەی پولی سۆهتای شاری کابول لە کاتی تێپەڕینی پاسێک کە ژمارەیەک کارمەندی وەزارەتی کانزاکانی هەڵگرتبوو، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە تەقێنراوەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەجیب دانیش بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵ و هاووڵاتیی سڤیلن.

دانیش ئاماژەی بەوەشدا ٤٢ کەسیش بریندار بوون.

لەنێو برینداراندا پاسەوانانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئەفغانستان، حاجی محەمەد موحەقەقیش هەن کە هێرشەکە لە ماڵی ئەو نزیک بووە.

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید بەرپرسیارێتی بزووتنەوەکەی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاندووە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، ٣٧ کارمەندی هەواڵگری کوژراون.

بەهۆی بەهێزی هێرشەکە شووشەی تەلارەکانی دەوروبەری ئەو ناوچەیە شکان و سێ ئۆتۆمبێلیش بەتەواوی لەکارکەوتوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın