سياسەت, جيهان

کاردانەوەی روحانی بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ

لە چوارچێوەی کاردانەوە جیهانییەکان بەرامبەر بەبڕیاری رێگریکردن لە هاووڵاتییانی 7 وڵات کە زۆربەی دانیشتوانانیان موسوڵمانن ئێرانیش یەکێکە لەوانە.

Rewa Mahmut Hasan  | 01.02.2017 - نوێکردنەوە : 02.02.2017
کاردانەوەی روحانی بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ

Istanbul

ئیستانبوڵ AA

لە چوارچێوەی کاردانەوە جیهانییەکان بەرامبەر بەبڕیاری رێگریکردن لە هاووڵاتییانی 7 وڵات کە زۆربەی دانیشتوانانیان موسوڵمانن ئێرانیش یەکێکە لەوانە. سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدا کە رەتکردنەوەی ڤیزەی میللەتانی تر کاری ئەوانەیە کە تازە دەست دەدەنە سیاسەت.

لە میانی گوتارێکیدا لە تاران، روحانی بەتوندی دژایەتی بڕیارەکەی ترەمپی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی جیاکردنەوەی گەلان نییە. رەتکردنەوەی ڤیزەی میللەتانی تر، کاری ئەوانەیە کە تازە هاتوونەتە ناو کایەی سیاسیەوە. ئەمانە لە جیهانێکی ترەوە خزانە ناو جیهانی سیاسەتەوە. تا ئەوانە لەم جیهان نوێیەیان تێدەگەن، زیان بەوانی تر دەگەیەنن".

روحانی ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ بەم بڕیارەی خەڵکی ئێرانی کردۆتە ئامانج و گوتی: "بەم چەشنە ئەمە ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا تەنها دژی دەوڵەتی ئێرانە و پشتگیری لە گەلی ئێران دەکات".

روحانی ئاماژەی بەوەدا کە سەردەمی جیاکردنەوەی خەڵک لە رێگەی هەڵچنینی دیوارەوە بەسەرچووە و گوتی: "رۆژ رۆژی پەیوەندییە، هەڵگرتنی ڤیزە بۆ چەند مانگێک ناتوانێت پەیوەندی گەلانن بپچرێنێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın