جيهان

کۆبوونەوەی جۆنسۆن و تیلەرسن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن لەبارەی دزەکردنی زانیاری لەمەڕ لێکۆڵینەوەکانی ھێرشەکەی مانچستەر رایگەیاند: "لەوبارەیەوە گشت بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆ دەگرین. بەھۆی رووداوەکانەوە پەشیمانین".

Mazın Asad, Abdullah Shukur  | 26.05.2017 - نوێکردنەوە : 29.05.2017
کۆبوونەوەی جۆنسۆن و تیلەرسن

London

لەندەن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن لەبارەی ھەواڵەکانی میدیای ئەمریکا لەمەڕ ھێرشە تیرۆریستییەکەی مانچستەر رایگەیاند گشت بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆ دەگرن.

تیلەرسن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ ھاوتا بەریتانییەکەی جۆنسۆن کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.

تیلەرسن لە گوتەیەکیدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ھەڵسەنگاندنی لەبارەی دزەپێکردنی زانیاریی ھێزەکانی ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکەی مانچستەر و ئەو وێنەنانە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دزەپێکردنی زانیارییەکانی لەوبارەیەوە ئیدانە کرد و رێنمایی داوە بۆ دۆزینەوەی بەرپرسیارانی ئەو رووداوە و زیاتر گوتیشی: "لەوبارەیەوە گشت بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆ دەگرین. بەھۆی رووداوەکانەوە پەشیمانین. لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، بێگومان ئەم رووداوە بەدبەختە لە رابردوو دەمێنێتەوە".

لە دوای بڵاوکردنەوەی وێنە و ناوی ئەنجامدەری ھێرشەکەی مانچستەر لە شوێنی رووداوەکە لە لایەن میدیاکانی ئەمریکا کە لە بەرپرسانی ئەمریکی دەستیان کەوتبوو، پۆلیسی بەریتانیا ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا ھەڵپەساردبوو. دوێنێ بەریتانیا لە دوای بەڵێنی ترەمپ بۆ دۆزینەوەی بەرپرسیارانی دزەپێکردنی زانیارییەکان، دووبارە دەستی بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ئەمریکا کردبوو.

هاوکات تیلەرسن رایگەیاند کە کۆچی بە کۆمەڵ لە سەرتاسەری جیھان تەنھا کێشەی ئەمریکا و بەریتانیا نییە، بەڵکو بووەتە کێشەی گشت وڵاتانی جیھان. راشیگەیاند کە دەبێ رێگای چارەسەری ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.
-جۆنسۆن لەبارەی خۆگونجاندن بە کۆمەڵگە خۆی وەک نموونە ھێنایەوە
لەلایەکی دیکەش وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جۆنسۆن ئاماژەی بەوە دا کە دەکرێ ناتۆ رۆڵی ھەبێ لە وەڵامدانەوەی ئەو کۆچە بە کۆمەڵەی کە لە رێگای باشووری دەریای سپییەوە بەرەو ئەورووپا دێن. ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی ئەرکی سەرشانی خۆی لەمبارەیەوە جێبەجێ دەکات.
جۆنسۆن راشیگەیاند کە ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەریتاینا لەسەر بنەمای کۆچبەری بنیاتنراون و گوتیشی: "ئێمە دەیان ساڵە خاوەنی سیاسەتێکی سەرکەوتووین لەبارەی خۆگونجاندنی کۆچبەران بە وڵاتەکەمان".
جۆنسۆن رایگەیاند کە باپیرە گەورەی ئەویش موسڵمانە و لەمبارەیەوە گوتی: "باپیرە گەورەم لە سەرەتای سەدەی رابڕدوو ھاتووەتە ئەو وڵاتە. ھەروەکو دەیبنن من پێشتر سەرۆکی شارەوانی لەندەن و ئێستاش وەزیری دەرەوەم. ئەمەش مانای ئەوەی کە خۆگونجاندن بە کۆمەڵگە ئەستەم نییە".
جۆنسۆن گوتیشی: "ئەوەی کە پێویستە کاری لەسەر بکەین ئەم بابەتەیە. ئەو کەسانەی کە دێنە ئەم وڵاتە، لێرە دەژین و کار دەکەن. پێویستە ببنە بەشێکی کۆمەڵگا و بەھاکانی ئەو کۆمەڵگایەش بەھەند وەربگرن".
لە ئەنجامی خۆتەقاندنەوەی کەسێکی بە رەگەز لیبی بە ناوی سەلمان عەبەدی لە ھۆڵی شانۆی مانجستەر ئەرێنا لە باکووری رۆژئاوای بەریتانیا، ٢٢ کەس کوژران و ٥٩ کەسیش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın