جيهان

کۆنترۆڵکردنى شنگال لە لایەن حەشدى شەعبى

فەرماندەى فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ: "حەشدى شەعبى، سوپاى عێراق و سوپاى پاسدارانى ئێران بە چەک و تەقەمەنییەکى زۆرەوە هێرشیان بۆ داگیرکردنى شنگال دەستپێکرد و لە کاتێکى کەمدا بە بێ تەقە کۆنترۆڵییان کرد".

Fahrettin İbrahim  | 17.10.2017 - نوێکردنەوە : 17.10.2017
کۆنترۆڵکردنى شنگال لە لایەن حەشدى شەعبى

Arbil

دهۆک - AA

فەرماندەى فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ رایگەیاند "لە ئێستادا هێزەکانى حەشدى شەعبى و سوپاى پاسدارانى ئێران و پۆلیسى فیدراڵى عێراق لە ناوەندى قەزاى شنگالن، خەڵکیش لە ترسى داگیرکارییەکانی​ان ئامادەکارى دەکەن بۆ جێهێشتنى شنگال".

فەرماندەى فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆلو گوتى: "ئەوەى بەرامبەر بە هێزەکانى پێشمەرگە روودەدات کودەتایەکى نێودەوڵەتییە بۆ دروستکردنى هیلالى شیعە لە لایەن ئێرانەوە، بۆیە هێرشێکى گەورە لە لایەن حەشدى شەعبى و سوپاى پاسدارانى ئێران و پۆلیسى فیدڕالى بۆ داگیرکردنى شنگال ئەنجامدرا، چەک و تانک و زرێپۆشەکانى ئەو هێزانە بە جۆرێک بوون، پێشمەرگە لە تواناى نەبوو بەرامبەر ئەو هێزانە بەرگری بکات".

قاسم شەشۆ گوتیشى: "هێزێکى زۆر لە سوپاى پاسداران بەشدار بوون لە هێرشەکەى حەشدى شەعبى و پۆلیسى فیدراڵى عێراقى بۆ داگیرکردنى شنگال، لە ئێستادا بەنێو شنگالدا دەسوڕێنەوە، هاووڵاتییانى شارۆچکەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆر لە نێوانیاندا دروست بووە و ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى شنگال جێبهێڵن و روو لە ئاوارەیی بکەن".

فەرماندەى فەرماندەیی شنگال رەتیدەکاتەوە کە رێککەوتن لەگەڵ حەشدى شەعبى و سوپاى پاسداران کرابێت بۆ رادەستکردنى شنگال و هۆکارى سەرەکى بە نەبوونى هێز دەزانێت کە بەرپەرچى هێرشەکانى حەشدى شەعبى نەدراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın