جيهان

"گرنگە کە کەی کوردەکان سەربەخۆ دەبن"

ڤنسنت ستیوارت رایگەیاند کە پرسی سەربەخۆیی کوردەکان پەیوەستە بەکاتەوە نەک بەوەی کە دەبێت یان نا، ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ بەغدا رێکنکەون ئەوا دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، هەر بۆیە ریفراندۆمی مانگی تشرینی یەکەم زۆر کاریگەر دەبێت".

Rewa Mahmut Hasan  | 23.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
"گرنگە کە کەی کوردەکان سەربەخۆ دەبن"

Washington DC

واشنتۆن - AA

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، جەنەراڵ ڤنسنت ستیوارت رایگەیاند کە پرسی سەربەخۆیی کوردەکان پەیوەستە بەکاتەوە نەک بەوەی کە دەبێت یان نا، ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ بەغدا رێکنکەون ئەوا دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، هەر بۆیە ریفراندۆمی مانگی تشرینی یەکەم زۆر کاریگەر دەبێت".

لەدانیشتنێکی کۆنگرێسی ئەمریکادا سیناتۆری دیموکرات جاک رید لەبارەی دۆخی عێراق لەدوای پاک کردنەوەی مووسل لە داعش پرسیاری لەناو ستیوارت کرد بەتایبەت دۆخی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات، ستیوارد بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە: "لە دوای تێکشکاندنی داعش لە مووسڵ گەورەترین کێشەیەک کە حکوومەتی عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە، رێککەوتنی سووننەکانی رۆژئاوا و کوردەکانە لە باکوور. پرسی نەوتی کەرکووک و ئەو داهاتەی لەوێوە دەست دەکەوێت، گەورەترین پرس دەبێت لە بارەی کێبرکێی سیاسی حکوومەتی عێراق. ئەگەر چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە نەدۆزرێتەوە پێکدادان لەنێوان لایەنەکان روودەدات. پرسی سەربەخۆیی کوردەکان، وابەستە نییە بەوەی کە روودەدات یان نا، بەڵکو پەیوەستە بەوەی کەی روودەدات. ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ بەغدا رێکنکەون ئەوا دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، هەر بۆیە ریفراندۆمی مانگی تشرینی یەکەم زۆر کاریگەر دەبێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın