جيهان

گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دا

گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، سین سپایسەر بانگەشەی ئەوەی کرد ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپدا بەشدارییان کرد زۆر لەوە زیاتر بووە کە میدیاکانی ئەمریکا بانگەشەیان بۆ کردووە، ئەم هەواڵانەیشی بەهەڵە و شەرمەزارکەر ناو برد.

Ramal Mahmood  | 22.01.2017 - نوێکردنەوە : 22.01.2017
گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دا

Washington DC

واشنتۆن – AA

گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، سین سپایسەر بانگەشەی ئەوەی کرد ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپدا بەشدارییان کرد زۆر لەوە زیاتر بووە کە میدیاکانی ئەمریکا بانگەشەیان بۆ کردووە، ئەم هەواڵانەیشی بەهەڵە و شەرمەزارکەر ناو برد، گوتی: "ئە رێوڕەسمە تاکو ئێستا لێرە (ئەمریکا) و سەرانسەری جیهان یەکەمین رێوڕەسمی رادەستکردنی دەسەڵات بووە کە بەمجۆرە قەرەباڵغ بێت. خاڵ سەری دێڕ. بەئەنقەست ئەمەیان کرد تاکو پشتیوانییەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزێت".

دوای سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، سپایسەر کە ئەرکی گوتەبێژی کۆشکی سپی پێسپێردراوە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی ئەنجام دا.

لە هۆڵی کۆنگرەکە کە نوێنەرانی میدیاکانی ئەمریکای لێ بوو، دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لەکاتی دیاریکراو سپایسەر هاتە هۆڵی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و هەڵوێستێکی توندی نواند.

سپایسەر کاردانەوەی بەرامبەربە پەیامنێری گۆڤاری تایم دەربڕی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردبووەوە "دوای ئەوەی ترەمپ رووی کردە کۆشکی سپی، وێنەی مارتین لوتەر کینگ-ی لە نووسینگەی سەرۆکایەتی لابرد". ئاماژەی بەوە دا کە ئەم تویتە دوورە لە راستی و دواتر پەیامنێرەکە تویتەکەی سڕیوەتەوە. سپایسەر ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم دەنگۆیە بەردەوام بووە لە بڵاوکردنەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئەمەی بە"هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسانە" لە قەڵەم دا.

سپایسەر ئاماژەی بەوەدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپدا بەشدارییان کرد زۆر لەوە زیاتر بووە کە میدیاکانی ئەمریکا بانگەشەیان بۆ کردووە، ئەم هەواڵانەیشی بەهەڵە و شەرمەزارکەر ناو برد و، گوتی: "ئە رێوڕەسمە تاکو ئێستا لێرە (ئەمریکا) و سەرانسەری جیهان یەکەمین رێوڕەسمی رادەستکردنی دەسەڵات بووە کە بەمجۆرە قەرەباڵغ بێت. خاڵ سەری دێڕ. بەئەنقەست ئەمەیان کرد تاکو پشتیوانییەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın