جيهان

گوتەی مێرکل لە ٥٣ هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونخ

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکل: "بەشداری کردنی وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گرنگە".

Rewa Mahmut Hasan  | 18.02.2017 - نوێکردنەوە : 18.02.2017
گوتەی مێرکل لە ٥٣ هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونخ

Berlin

میونخ AA

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکل رایگەیاند "بەشداری کردنی وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گرنگە"

مێرکل لەمیانی بەشداری کردنی لە ٥٣ هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونخ گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ناتۆ تەنیا بەکەڵکی ئەورووپا نایەت، بەڵکو بەهەمان شێوەی لە بەرژەوەندی ئەمریکاشە و جەختی کردەوە لە گرنگی هاوپەیمانێتیەکە لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بۆکۆ حەرام و ئاشکراشی کرد کە وڵاتێکی زۆر بەشداریان کردوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر نەک تەنیا ئەندامانی ناتۆ".

مێرکل ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریزمی رادیکاڵ زۆر نزیکە لە ناوچەکانی سنووری دەرەوەی وڵاتانی ئەورووپا کە ئەوەش بە نەرێنی کاریگەریی کردووەتە سەر ئەورووپا و جەختی کردەوە لە پێویستی هاوکاری و پاڵپشتی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ئەورووپا و گوتی "ئێمە وەک ئەورووپا ناتوانین بەتەنیا رووبەڕووی تیرۆریزمی رادیکاڵ ببینەوە، پێویستمان بە هێزی سەربازی ئەمریکا هەیە".

مێرکل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەلایەن وڵاتانی ئیسلامیەوە و گوتی: "ئەمە بۆ من پرسێکی گرنگە، وڵاتانی ئیسلامی و موسوڵمان بەشدار بن لەهاوپەیمانێتیەکەدا. چونکە بەبۆچوونی من ئەم وڵاتانە دەتوانن ئەوە بگەیەنن، کە سەرچاوەی تیرۆریزم ئیسلام نییە بەڵکو ئیسلامیەتێکی بەلاڕێدا براوە".

مێرکل ئاماژەی بەوەدا کە خەلک لەدەست تیرۆ هەڵهاتووە و گوتی" لە تورکیا نزیکەی ٣ ملیۆن پەنابەر هەن. لە ئوردن و لوبنان گەیشتوونەتە سنووری کارەسات. هەر بۆیە هەموومان بەرپرسیارێتیمان هەیە بەرامبەر پەنابەران. بەتایبەت دەمەوێت ئەوە بڵێم کە یەکێتی ئەورووپاش بەرپرسیارێتی هەیە لە بەرامبەر وەرگرتنی پەنابەراندا، لەبەرامبەر نەهێشتنی هۆکارەکانی ئەو کۆچە،لەبارەی باشترکردنی دۆخی ئەو خەڵکەی کە لە وڵاتەکانیان هەڵدێن".

مێرکڵ ئاماژەی بەوە دا کە ئەڵمانیا لەمبارەیەوە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی زۆری داوە، بەڵام لە ئەورووپا هەڵوێستێکی هاوبەشی نییە. بەپێویستیشیزانی کە یەکێتیی ئەورووپا بایەخ بدات بە کێشەی قوبرس.

مێرکڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیاش هێنایە بەرباس، گوتی: "لە روانگەی خۆمانەوە قسە دەکەم. بەداخەوە لەماوەی ئەم ٢٥ ساڵەی دواییدا نەمانتوانیووە پەیوەندییەکی سەقامگیر و بەردەواممان لەگەڵ رووسیا دروست بکەین. بەڵام رووسیاش هاوسێی یەکێتیی ئەورووپایە. لەبەرئەمە هیچ کاتێک وازمان لە ویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا نەهێناوە. وێڕای جیاوازی تێڕوانینیشمان لە زۆر بابەتیشدا. پێویستە ناتۆ و رووسیا بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی رێکخراوە رادیکاڵە ئایینییەکان. لەمبارەیەوە بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و پێویستە بەیەکەوە بجوڵێینەوە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ روسیا لە ئاستی پێویستدا نین. لەبەر ئەمە پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان زیاتر پەرەیان پێ بدرێت ".

مێرکڵ ئاماژەی بەوە دا دوای داگیرکردنی کریمیا گرنگی ناتۆ زیاتر بوو لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە لەگەڵ پرەنسیپی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانن.

لەدوای گوتارەکە مێرکڵ وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دایەوە، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، گوتی: "تەنانەت ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتی بەرگری هاوبەشیش بگرینە بەر بەبێ ئەمریکا ناتوانین بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکان. لەبەر ئەمە پێویستە کاری زیاتر لەسەر ئەمە بکەین و ئەڵمانیاش هەست بە بەرپرسارێتی دەکات".

مێرکڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بوودجەی بەرگری ئەڵمانیا بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لەسەدا هەشت زیاد کراوە، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نییە، بەپێویستیزانی بەشێوەیەکی فراوانتر لە رووداوەکە بڕوانرێت و گەشەی پێ بدرێت.

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکیشدا کە گوتی رێککەوتننامەی مینسک مردووە، مێرکڵ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تاکە شتێک لەبەردەستیان بێت ئەو رێککەوتننامەیە و بەپێویستیزانی بە رەچاوکردنی ئەم بجوڵێنەوە. ئاماژەی بەوە دا وێڕای نەهێنانەدی ئاگربەستیش پێویستە بەردەوام بن لە کۆبوونەوەکان و داوای کرد لەگەڵ رووسیا بکەونە رێککەوتن لەم بارەیەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın