جيهان

گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا دەستی پێكرد

- لە شاری ئاستانای پایتەختی كازاخستان، گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا دەستی پێكرد.

Zana Natık Kerem  | 14.09.2017 - نوێکردنەوە : 14.09.2017
گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا دەستی پێكرد

Astana

ئاستانا ــ AA

لە شاری ئاستانای پایتەختی كازاخستان، گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا دەستی پێكرد.

بە پێی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی كازاخستان، دوای گەشتنی سەرجەم شاندەكانی بەشداربوو، گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا لە هوتێلی ریكسۆس لە ئاستانا بە سازكردنی دیداری دووقۆڵَی و سێقۆڵی نێوان توركیا، ئێران، سووریا لەگەڵ شاندەكانی ئەمریكا، ئوردن و نەتەوە یكگرتووەكان دەستی پێكرد كە بۆ یەكەمجار شاندی قەتەر بەشداری لە گەری شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانادا دەكات.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لایەنە بەشداربووەكان لە میانی گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا، نەخشەی سنووری بۆ ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان كە پێشتر راگەیەنرابوون بە تایبەتیش لە ناوچەی ئیدلب پەسەند دەكەن، هەروەها نووسراوێك بۆ ئازادكردنی دیلەكان، رادەستكردنی تەرمەكان لە نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن و دۆزینەوەی كەسە بێسەروشوێنەكان پەسەند دەكرێت.

راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی توركیا، سەدات ئۆناڵ سەرۆكایەتی شاندی توركیا و شاندی رووسیاش لەلایەن نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئەلێكساندەر لاڤرەنتیەڤ سەرۆكایەتی دەكرێت و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسەین جابری ئەنساری سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات.

شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتی ستافان دی میستۆرا و شاندی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژهەڵات، دەیڤید ستارڤێڵد و شاندی ئوردن بە سەرۆكایەتی راوێژكاری وەزیری دەرەوە، نەواف وەسفی تەل بەشداری لە گەری شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لە بارەی سووریادا دەكەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجەشەممە، شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە لە ٢٤ كەس پێكهاتبوون بە سەرۆكایەتی عەمید ئەحمەد بڕی گەیشتنە ئاستانا.

چاوەڕاون دەكرێت لە میانی گەڕی شەشەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانا، ئەمڕۆ لە شوێنی حەوانەوەیان شاندی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا كۆببێتەوە.

هەفتەی رابردووش سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئاستانا دەبێتە قۆناغی كۆتایی بۆ دانوستانەكان سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی سووریا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın