جيهان

ھۆشداری پنتاگۆن بۆ پەیەدە/یەپەگە لەبارەی عەفرین

: "گریمان لێرە لە شوێنێک (باکووری رۆژھەڵاتی سووریا) یەکەیەکی یەپەگە بڵێت 'ئیتر بەرەنگاریی داعش نابینەوە و پشتیوانی لە براکانمان لە عەفرین دەکەین'، ئەوکات ئیتر بە تەنیا دەمێننەوە و ئیتر نابنە ھاوبەشی ئێمە".

Mazın Asad  | 23.01.2018 - نوێکردنەوە : 24.01.2018
ھۆشداری پنتاگۆن بۆ پەیەدە/یەپەگە لەبارەی عەفرین

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) رایگەیاند رایگەیاند ئەگەر چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریاوە بەرەو عەفرین جوڵە بکەن، ئەوا پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەن.

سەبارەت بە چوونی کاروانەکانی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی قامشلۆ بە پشتیوانیکردنی چەکدارانی پەیەدە/پەیەگە لە عەفرین، گوتەبێّژی پنتاگۆن، ئادریان رانکین گالۆوای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و رایگەیاند پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە درێژکراوەی پەیەدە/پەکەکەیە بەشێوەی سەپەرشتیکردن و کۆنترۆڵکردن نییە.

گالۆوای گوتی: "ئێمە مەشق و راھێنان و پشنیار بەو ھێزانە دەدەین کە ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدەن. فەرمان بە ھێزەکانی گۆڕەپانەکە نادەین. ئەمە پەیوەندی ئێمە نییە. ئەگەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەو جۆرە بکەن کە دژ بە داعش نەبێت، ئەوا پشتیوانی ھاوپەیمانان لەدەست دەدەن".

گوتەبێژی پنتاگۆن لەسەر نەخشە رۆژھەڵاتی سووریای نیشان دا و گوتی: "گریمان لێرە لە شوێنێک (باکووری رۆژھەڵاتی سووریا) یەکەیەکی یەپەگە بڵێت 'ئیتر بەرەنگاریی داعش نابینەوە و پشتیوانی لە براکانمان لە عەفرین دەکەین'، ئەوکات ئیتر بە تەنیا دەمێننەوە و ئیتر نابنە ھاوبەشی ئێمە".

گالۆوای راشیگەیاند ئەم دۆخە تەنھا بۆ یەپەگە نییە، بەڵکو بە ھەمان شێوە دۆخی ناوچەی ئەلتانف لە باشووری سووریاش دەگرێتەوە.

گوتەبێژی پنتاگۆن جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو چەکانەی لە سووریا بە ھاوبەشەکانیان دەدەن تەنھا بۆ ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش دراوە، ئەگەر بۆ ئامانجێکی دیکە بەکاری بھێنن، ئەوا ئەمریکا ھەنگاوی پێویست دەنێت.

گالۆوای گوتیشی: "پێداویستییە سەربازییەکان ئەگەر بێجگە لە ئامانجی داعش بەکاربھێنرێت و دیاری بکەین، ئەوا ھاوکارییەکانمان دەبڕین و ھەنگاوی پێویستیش دەھاوێژین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın