جيهان

ھەڵەبجە.. ھۆڵێکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

Salim Hemexan  | 08.01.2018 - نوێکردنەوە : 10.01.2018
ھەڵەبجە.. ھۆڵێکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

As Sulaymaniyah

ھەڵەبجە - AA

- لەسەر ئەرکی خێرخوازێک و لە لایەن رێکخراوی سەروەریی ھەڵەبجەوە بەردی بناغەی پرۆژەی ھۆڵێکی مۆدیرن بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەنتەری ھەڵەبجە دانرا کە بڕیارە سەرجەم پێداویستیەکانی ھۆڵەکە لەسەر خێرخوازەکە دابین بکرێت، بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش رایدەگەیەنێت "کردنەوەی ھۆڵێکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت زۆرێک لە کێشەکانی ئەو منداڵانە چارەسەر دەکات".

سەرۆکی رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە، ئیقباڵ غەفار دوای دانانی بەردی بناغەی سەنتەرەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند "ئەمڕۆ خۆشبەختانە توانیمان بەردی بناغەی ھۆڵێک بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابنێین کە بوودجەکەی لە لایەن خێرخوازێکەوە دابین کراوە، بەڵێنیشیان داوە کە پێویستی و یارییەکانی ناو ھۆڵەکەش دابین بکەن بۆیە سوپاسیان ئەکەین، سوپاسی ھەر کەسێکی تریش دەکەین کە بتوانێت لەم شارەدا خزمەتێک پێشکەش بکات بە تایبەتی بەو چینانەی کە زیاتر پێویستیانە وەک خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان، ھاوکات ھەر ئەمڕۆ پرۆژەی دامەزراندنی کارەبای بیناکەمان کردەوە کە لە لایەن رێکخراوی مرۆڤدۆستانەوە پشتگیریمان کرابوو".

گوتیشی: "راستە قەیرانە و حکوومەت فریای پێویستیەکانی چین و توێژەکان ناکەوێت، بەڵام ئێمە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیمان ھەیە، ھەر رێکخراوێک کە مۆڵەت وەردەگرێت، بەواتای پابەندبوونیەتی بەو ناوەی کە مۆڵەتی لەژێریدا وەرگرتووە، بۆیە داواکارم لەو رێکخراوانە کار بکەن و بێنە مەیدانەکە و خزمەت بکەن و ھەرکەسێکیان بەجۆرێک خزمەتی گشتی بکەن و ئەوەی بە حکوومەت ناکرێت ئەوان ھەوڵی بۆبدەن".

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری ھەڵەبجە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سوران محەممەد فەرەج بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" لە راستیدا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ھەڵەبجە پێویستیان بە ھۆڵێک ھەبوو کە تەواوی کار و چالاکییەکانیانی تیادا ئەنجام بدەن و ھەندێک ئامێر ھەیە کە پێویستی منداڵەکانە تیایدا جێگیری بکەن، بۆیە دوای تەواوبوونی ھۆڵەکە ئامێرەکانیشی بۆ دابین دەکرێت کە ئەوە جێگەی خۆشحاڵی ئێمەیە، چونکە وەھا ھۆڵێک گرنگە بۆ ئێمە بۆ تێکەڵکردنی منداڵەکان و یاریکردنیان پێکەوە کە ئەوەش پێویستی منداڵەکان بۆ جوڵە پڕدەکاتەوە".

گوتیشی:" ئێمە کێشەی کارمەندی سەرپەرشتیاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتمان ھەیە، بۆیە لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەداین بە پاڵپشتی خێرخوازان بتوانین ژمارەیەک کارمەند لە سەنتەرەکەمان دابمەزرێنین بۆ ئەوەی سەرپەرشتی منداڵەکان بکەن، ئەوەش ئەرک لەسەر خێزانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی کەم دەکەینەوە".

سەبارەت بە ژمارەی منداڵەکانی سەنتەرەکەشیان بۆ ئەمساڵ گوتی: "ئێمە ئەمساڵ نزیکەی ٤٠ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەرەکەمانن کە ھەموویان خاوەن پێداویستین، وەکو ئۆتیزم و شەلەل دەماغ و داون سیندروم و گرفتی نابیستی و گرفتی ناگۆیی و گرفتی پەلەکان کە ھەموو ئەوانە لە لایەن ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و راھێنانی پێویستیان پێدەدرێت بۆ راھێنانیان لەمامەڵەکردنیان لەگەڵ دەورووبەر".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın