Yemen
یەمەن ــ AA
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند كە لە میانی چوار هەفتەی رابردوودا، بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا لە یەمەن، ١٤ كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە تویتێكدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە كە زۆر بە خێرایی نەخۆشی دیفتیریا لە یەمەن بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١٤ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٢٠ كەس كە زۆربەیان منداڵن تووشی نەخۆشخییەكە هاتوون.
رێكخراوەكە روونیكردووەتەوە كە ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكە هاتوون، منداڵن و گرنگە ئەو منداڵانە ڤاکسین بدرێن.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەو ناوچانە نەدا كە لە یەمەن نەخۆشی دیفتیریای لێی بڵاوبووەتەوە و رایگەیاند كە بە هۆی قەرباڵغی و دەربەدەری، ژیانی زیندانیان تووشبوون بە نەخۆشییەكە رووی لە زیادبوون کردووە.