جيهان

یەمەن.. تێكشكاندنی مووشەكێكی بالیستی حووسییەكان

- سیستەمی بەرگری هاوپەیمانیەتی عەرەبی، مووشەكێكی بالیستی كە لە لایەن حووسییەكانەوە ئاراستەی رۆژهەڵاتی یەمەن كرابوو، تێشكاند.

Zana Natık Kerem  | 08.01.2018 - نوێکردنەوە : 09.01.2018
یەمەن.. تێكشكاندنی مووشەكێكی بالیستی حووسییەكان

Yemen

یەمەن ــ AA

سیستەمی بەرگری هاوپەیمانیەتی عەرەبی بە سەركردایەتی سعوودیە، مووشەكێكی بالیستی كە لە لایەن حووسییەكانەوە ئاراستەی شاری مەئرەب رۆژهەڵاتی یەمەن كرابوو، تێشكاند.

سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە هاوپەیمانیەتی عەرەبی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی (پاتریۆت) سەر بە هاوپەیمانیەتی عەرەبی، مووشەكێكی بالیستی لەسەر ئاسمانی شاری مەئرەب رۆژهەڵاتی یەمەن تێكشكاندووە كە لە لایەن حووسییەكانەوە ئاراستە كرابوو.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە سیستەمی بەرگری هاوپەیمانیەتی عەرەبی، مووشەكە بالیستییەكەی لەسەر ئاسمانی شاری مەئرەب تەقاندووەتەوە، بێ‌ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.

تا ئێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە لە لایەن هاوپەیمانیەتی عەرەبی، هەروەها حووسییەكان بڵاونەكراوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın