جيهان

یەکێتی ئەورووپا بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە رەت دەکاتەوە

بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا، فێدریگا مۆگرینی: "ئەمە رێککەوتننامەیەکی دوو قۆڵی نییە و سەر بە ھیچ وڵات نییە و بۆ کۆتایی ھێنانیشی لەدەست تاکە وڵاتێکدا نییە".

Mazın Asad  | 13.10.2017 - نوێکردنەوە : 14.10.2017
یەکێتی ئەورووپا بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە رەت دەکاتەوە

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا، فێدریگا مۆگرینی ئاماژەی بەوە دا رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران تاکلایەنانە نییە و راشیگەیاند سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەی نییە.

مۆگرینی لە دوای روونکردنەوەکانی ترەمپ لەمەڕ ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

فێدریگا مۆگرینی ئاماژەی بەوە دا کە دژی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەن لە لایەن ترەمپەوە و گوتیشی: "ئەمە رێککەوتننامەیەکی دوو قۆڵی نییە و سەر بە ھیچ وڵات نییە و بۆ کۆتایی ھێنانیشی لەدەست تاکە وڵاتێکدا نییە. ئەمە رێککەوتننامەیەکی ھەمەلایانەیە کە بە کۆی دەنگ لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراوە. ئەمە رێککەوتننامەیەکی بەھێزە کە گەرەنتییەکان و میکانیزمی چاودێری دەستبەسەر دەکرێت".

بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا جەختی لەوەش کردەوە رێککەوتننامەکە لە لایەن ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری پێدەکرێت و گوتیشی: "پێموایە بۆ پاراستنی رێککەوتننامەکە کە بابەتی ئاسایشی ھاوبەشە، بەرپرسیارێتی ھاوبەشمان لە ئەستۆیە".

مۆگرینی ئاماژەی بەوەش دا کە ترەمپ ناتوانێت رێککەوتننامەکە ھەڵبوەشێنێتەوە و گوتیشی: "سەرۆکی ئەمریکا خاوەن دەسەڵاتێکی زۆرە، بەڵام لەمەدا نا(ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکە)".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın