جيهان

یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر رووسیای بۆ ٦ مانگی دیکە درێژ کردەوە

- بە بیانووی تێکدانی سەقامگیری ئۆکراینا، یەکێتیی ئەورووپا بۆ ٦ مانگی دیکە گەمارۆکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە.

Fahrettin İbrahim  | 15.12.2017 - نوێکردنەوە : 21.12.2017
یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر رووسیای بۆ ٦ مانگی دیکە درێژ کردەوە

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

بە بیانووی تێکدانی سەقامگیری ئۆکراینا، یەکێتیی ئەورووپا بۆ ٦ مانگی دیکە گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆسەر رووسیا درێژ کردەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد توسک لە تویتێکدا کە بۆ رای گشتی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە کە بە هۆی تێکدانی سەقامگیری ئۆکراینا، یەکێتی ئەورووپا بڕیاری داوە کە بۆ ٦ مانگی دیکە گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆسەر رووسیا درێژ بکاتەوە.

رووسیا لە 18ی ئاداری ساڵی 2014 بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کریمیا داگرت و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە لایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا و هەندێک لە وڵاتانی دیکە گەمارۆی ئابووری بەسەردا بسەپێنرێت.

بە پێی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە یەکێتیی ئەورووپا خستوویەتە سەر رووسیا، 28 وڵاتی یەکێتییەکە چەک بە رووسیا نافرۆشن و هەروەها تەکنەلۆجیاکانی پەیوەندیدار بە سێکتەری غاز و نەوت نادرێتە ئەو وڵاتە. جگە لەوەش رێگری دەکرێ لە چالاکی بانکەکانی رووسیا لە ئابووری یەکێتیی ئەورووپادا.

بە پێی ئەم بڕیارەی یەکێتیی ئەورووپا، گەمارۆکان کە تا 31ی کانوونی یەکەمی 2018 بەردەوام بوو، بۆ 6 مانگی دیکە درێژ کرایەوە. بە پێی بڕیارنامەکە گەمارۆکان کەرتی گەشتیاری و چەند لێپرسراوێکی دیکەی رووسیاش دەگرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın