جيهان

یەکەم نوێژی ھەینی "بێ کێشە" لە مزگەوتی ئەقسا

دوای ئەوەی ئیسرائیل لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە، بێ دروستبوونی ھیچ کێشەیەک ٢٥ ھەزار موسڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینیان کرد.

Mazın Asad  | 04.08.2017 - نوێکردنەوە : 06.08.2017
یەکەم نوێژی ھەینی "بێ کێشە" لە مزگەوتی ئەقسا

Quds

قودس - AA

دوای پاشگەزبوونەوەی ئیسرائیل لە پەیرەویی نایاساییەکانی، ئەمڕۆ لە دوای سێ ھەفتە بە دەیان ھەزار موسڵمان بێ ھیچ کێشەیەک لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینیان کرد.

وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا، شێخ محەممەد سەلیم عەلی لە وتاری ھەینیدا گوتی: "لێرەوە جارێکی دووپاتی دەکەینەوە کە مزگەوتی ئەقسا تەنها ھی موسڵمانانە و کاروباری ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن ئیدارەی وەقفی ئیسلامی قودس رادەپەڕێنرێت".

شێخ محەمەد سەلیم عەلی کاردانەوەی بەرامبەر بە رێگرییەکانی ئیسرائیل لەمەڕ مزگەوتی ئەقسا نیشان دا و رایگەیاند: "مزگەوتی ئەقسا شوێنی پەرستشە و بە ھەموو شێوەیەکی سنووردارکردن بەگوێرەی تەمەن لە لایەن ھێزی داگیرکەر رەتدەکەینەوە".

ناوبراو لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دەرھەق بە مزگەوتی ئەقسا، جەختی لەسەر گرنگی یەکێتی وڵاتانی ئیسلام کردەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی راگەیەنراوێکی ئیدارەی وەقفی ئیسلامی قودس، لە دوای پاشگەزبوونەوەی ئیسرائیل لە بڕیارەکەی، ٢٥ ھەزار موسڵمان بێ ھیچ کێشەیەک بەشدارییان لە نوێژی ھەینی کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın