سياسەت

بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق لە سەر ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان

- دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری لە نادەستووریبوونی ئەو ریفراندۆمەدا كە هەرێمی كوردستان بۆ جیابوونەوە لە ٢٥ی مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجامیدا.

Zana Natık Kerem  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
 بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق لە سەر ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان

Baghdad

بەغدا ــ AA

دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری لە نادەستووریبوونی ئەو ریفراندۆمە دا كە هەرێمی كوردستان بۆ جیابوونەوە لە ٢٥ی مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجامیدا.

لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، گوتەبێژی دادگای فیدرالی عێراق، ئەیاس سامۆك رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری دا ئەو ریفراندۆمەی كە هەرێمی كوردستان بۆ جیابوونەوە لە ٢٥ی مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجامیدا، نادەستوورییە".

ئەیاس سامۆك ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو بڕیارە هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئاسەوار و ئەنجامی ریفراندۆمەكە دەگرێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın