ئه‌ردۆغان: "بێده‌نگ نابین له‌ئاست هێرشكردنه سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان"
- سه‌ركۆمار،ئه‌ردۆغان: "بێده‌نگ نابین له‌وه‌ی چه‌ند دوژمنێكی گه‌ل كه گۆشه‌ی رۆژنامه‌كانیان گرتووه، گرەویان خستووه‌ته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان، جیهانی كولتوور هونه‌ریان قۆڵبه‌ستكردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا بگرن؟".
Arbil
بایبورت - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا كه له كۆنگره‌ی ئاسایی شه‌شه‌می لقی بایبورتی پارته‌كه‌یدا گوتی: "بێده‌نگ نابین له‌وه‌ی چه‌ند دوژمنێكی گه‌ل كه گۆشه‌ی رۆژنامه‌كانیان گرتووه، گرەویان خستووه‌ته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان، جیهانی كولتوور هونه‌ریان قۆڵبه‌ستكردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا بگرن؟".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو رۆژانە کۆتای‌یان هات کە بەناوی بەها هاوبەشەکانی کۆمارەکەمان دژایەتی دیموکراسی، گەل، بانگ و ئاڵاکەمانتان دەکرد. قۆناغی تۆڕە ناپاکەکانی وەک پێسنیلڤانیانشینی تەڵەکەباز تەواو بوو کە پێداویستییەکانی ئەوانی دابین دەکرد".
ئه‌ردۆغان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی:
"هیوادارم لە دوای ئەوەی ئەتاتورک-یشیان کردە بەشێک لە کارەکانیان، باش لەو کەسانە تێگەیشتن کە تاکو ئەمڕۆ لەو هێرشانەی دەکرێنە سەرمان خۆشحاڵی خۆیان نەشاردووەتەوە. پەیوەندیدار بەمەوە ئەو لێدوانانەی (لەمبارەیەوە) دەشدرێن بە ئەرێنی دەبینم. ئیتر تورکیا وەک پێشتر نییە کە تەنها پارێزەری سەربازیی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دیار بێت. ئەوانەی ئێمە بە تورکیای ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ دەچوێنن، دەزانن کە کەوتوونەتە هەڵەیەکی زۆر گەورەوە".