ئه‌ردۆغان و تره‌مپ مانگی ئایار كۆده‌بنه‌وه
ئیبراهیم كاڵن: "سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له لووتكه‌ی ناتۆدا كۆده‌بنه‌وه كه بڕیاره له مانگی ئایاری داهاتوودا سازبكرێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوته‌بێژ و جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "له مانگی ئایاری داهاتوودا لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شداری تێدا ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، پلانی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پێشتردا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كاڵن باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، كاڵن رایگه‌یاند "له مانگی ئایاری داهاتوودا لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شداری تێدا ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، پلانی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پێشتردا".
ئیبراهیم كاڵن، باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنیه‌كه گرنگ بووه، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی رووبه‌ڕوو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌توانرێت هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا-ئه‌مریكا تاوتوێ بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن