ئه‌مریكا به‌نیازه هاوكارییه‌كانی بۆ میسر رابگرێت
- به هۆی تۆمارنه‌كردنی به‌ره‌وپێشچوون له دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و دیموكراسیدا، ئه‌مریكا به‌شێك له هاوكارییه‌كانی بۆ میسر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
New York
نیویۆرك - AA
به هۆی تۆمارنه‌كردنی به‌ره‌وپێشچوون له دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و دیموكراسیدا، ئه‌مریكا به‌شێك له هاوكارییه‌كانی بۆ میسر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز كه پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له پێشێلكارییه‌كانی مافەکانی مرۆڤ و دیموكراسی له میسر.
به پێی هه‌واڵه‌كه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا وایكردووه پلان بۆ راگرتنی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازی و داراییانه دابنێت كه پێشكه‌ش بە میسری ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره پێدانی بڕی 95 ملیۆن دۆلار هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه و پێدانی 195 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ش هه‌ڵپه‌سێرێت.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه ئه‌گه‌ر میسر له‌بواری مافەکانی مرۆڤ و دیموكراسیدا پێشكه‌وتن تۆماربكات، پێدانی ئه‌و 195 ملیۆن دۆلاره‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا زیاتر به هۆی سنوورداركردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزسیۆنی میسر له لایه‌ن حكوومه‌تی قاهیره‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره.
ئه‌مریكا ساڵانه یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش بە میسر ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن