ئه‌مریكا:"ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه دواتر وه‌رده‌گیرێنه‌وه"
جێمس ماتیس له نامه‌یه‌كیدا بۆ فكری ئشك زانیاریی داوه له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه. له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه تۆماركراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له نامه‌یه‌كیدا بۆ وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك زانیاریی داوه له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه. ماتیس له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه تۆماركراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ماتیس له نامه‌یه‌كیدا بۆ ئشك له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه دراون زانیاریی داوه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس پێشتریش له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك رایگه‌یاندبوو كه ده‌یانه‌وێت شه‌فاف بن له په‌یوه‌یندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كه هیزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش له‌خۆده‌گرێت و ئه‌مجاره‌ش له‌باره‌ی شه‌فافبوونه‌وه گرنتییدا.
جێمس ماتیس هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه هاوبه‌شیی ستراتیجی له‌گه‌ڵ توركیا زۆر له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا گه‌وره‌تره.
ناوبراو جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه رێوشوێنی چڕیان له‌باره‌ی ئاسایشی توركیاوه گرتووه‌ته‌به‌ر كه پێشتر وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌وباره‌وه نیگه‌رانیی نیشاندابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه مانگانه لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه له راپۆرتێكدا ده‌درێته توركیا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس وه‌بیریهێناوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م راپۆرت له‌م مانگه‌دا نێردراوه.
جێمس ماتیس راشیگه‌یاندووه، ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه تۆماركراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا بۆ چاودێریكردنی ئه‌وه راسپێردراون كه ئه‌و چه‌كانه ته‌نها له سووریا به‌كاربهێنرێن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ناچارییه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ده‌خوازێت هه‌فته‌ی ئاینده جارێكی دیكه له بڕۆكسل له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا كۆبێته‌وه.