سياسەت

ئیسپانیا.. گشتپرسی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا

- شەوی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا هەرچەند بە نایاساییش لەقەڵەم دەدرێت، بە ئارامی تێپەڕی.

Şenhan Bolelli, Ramal Abdullah Mahmood, Rewa Mahmut Hasan  | 01.10.2017 - نوێکردنەوە : 01.10.2017
ئیسپانیا.. گشتپرسی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا

Catalonia

بارسێلۆنا – AA

شەوی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا هەرچەند بە نایاساییش لەقەڵەم دەدرێت، بە ئارامی تێپەڕی.

لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنگرانی سەربەخۆیی لە رۆژی هەیینیەوە هەزاران کەتەلۆنی بۆ دڵنیابوون لە دەنگدان بە سەربەخۆیی، هۆڵی وەرزشی و هۆڵەکانی خوێندندا رۆژ دەکەنەوە. بە پاساوی "چالاکی کولتووری و وەرزشی" دەروازەی قوتابخانەکانیان کردۆتەوە بەڵام پۆلیسی خۆجێی کەتەلۆنیا Mossos d'Esquadra دەستی وەرنەداتەوە ئەم کارە.

ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا رایگەیاندووە کە دوو هەزار و ٣١٥ بنکەی دەنگدان هەن بۆ گشتپرسییەکە، زانراوە زیاتر لە ٦٠٠ بنکەیان لە لایەن چالاکوانانی لایەنگری سەربەخۆیی و خانەوادەی بە ماڵ و منداڵ پڕکراونەتەوە. ئەو جووتیارە کەتەلۆنیانەی لایەنگری سەربەخۆیشین بە تراکتۆرەکانیان دەروازەی قوتابخانەکانیان داخستووە.

یەکێک لەو تراکتۆرانە دەروازەی چوونە ژوورەوەی هۆڵێکی وەرزشی داخستووە لە شارۆچکەی سانت ژولی دی رامیس لە ناوچەی گیرۆنا کە بڕیارە سەرۆکی حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارڵس پویگدەمۆنت دەنگ لەوێ بدات. دوێنێ شەو پویگدەمۆنت سەردانی ئەو هۆڵە وەرزشییەی کرد و سوپاسی پشتیوانیکردنی ئەو چالاکوانانەی کرد کە لەوێ رۆژ دەکەنەوە و پشتگیری سەربەخۆیی دەکەن.

- گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیا لە میدیاکانی ئیسپانیادا دەنگی داوەتەوە

چاپەمەنییەکانی ئیسپانیا هەواڵی گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیایان کردۆتە مانشێت و نووسیوویانە "لە مڕۆ بەدواوە هەموو شتێک جیاواز دەبێت".

رۆژنامەی تیراژبەرزی چەپەکان، ئێل پایس نووسیوویەتی: "دیموکراسییەتی ئیسپانیا لەگەڵ گەورەترین تەحەددا رووبەڕووبۆتەوە"، "دادوەر، رێگەی گرت لە دەنگدان بە ئینتەرنێت و ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگەکان".

رۆژنامەی ئەلموندۆ نووسیویەتی " یاخی بوونەکەی کەتەلۆنیا هێزی دەوڵەت بچووک دەکاتەوە"، " سەرۆکوەزیران، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن لە زەنگدان".

رۆژنامەی لاڤانگواردیا دەنوسێت، "کەتەلۆنیا لە پرۆڤەی یەکی تشرینی یەکەمدا" و دواتر ئاماژە بەوە دەکات کە سەربەخۆخوازان یاساکان پێشێل دەکەن، پلان هەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدار بن و دەنگ بدەن. خوێندنگەکان پڕن لە خێزانەکان.

ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ بە پێی کاتی ناوخۆ لە کاتژمێر ٩:٠٠ ەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەردەوام دەبێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

کەتەلۆنیەکان لە کاتژمێر ٥:٠٠ی سەرلەبەیانیەوە بانگهێشت کرابوون بۆ بەردەم ناوەندەکانی دەنگدان، سەرەڕای نەبوونی هیچ دەزگایەکی رەسمی بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆمەکە لەسەر سندوقەکان، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت هاووڵاتییان دەنگ بدەن و پرسیاریان لێ دەکرێت، ئایا دەخوازن وەک ئیدارەی کۆماری کەتەلۆنیا، ببنە دەوڵەتی سەربەخۆ؟.

لە ریفراندۆمەکەدا جگە لە پارتی دەسەڵاتدار جەنتس پەل سی (یەکڕیزی بۆ بەڵێ) و پارتی چەپڕەوی (کاندیدی یەکێتی گەل) هیچ پارتێکی تر پشتگیری لە ریفراندۆم ناکات.

ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو لە سەکۆیەکی مەیدانی بەرشەلۆنە ئاشکرا بکرێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın