سياسەت

ئێران.. ژمارەی قوربانیانی دوو هێرشەكە گەیشتە ١١ كەس

- لە ئاكامی ئەو دوو هێرشە چەكدارییەی كە كرایە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی، ١١كەس كوژران و بریندار بوون.

Zana Natık Kerem  | 07.06.2017 - نوێکردنەوە : 07.06.2017
ئێران.. ژمارەی قوربانیانی دوو هێرشەكە گەیشتە ١١ كەس

Tahran

تاران ــ AA

لە ئاكامی ئەو دوو هێرشە چەكدارییەی كە كرانە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی، كەسێك كوژراو و ١٠ی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە بە یانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار چەكدار هێرشیان كردە سەر پەرلەمانی ئێران و هەروەها هێرشێكی خۆكوژیش كرایە سەر مەزارگەی ئیمام خومەینی.

بەپێی میدیاكانی ئێران كە لە ئاكامی هێرشەكەی سەر پەرلەمانی ئێران، كەسێك كوژراو و ٨ی دیكەش بریندار بوون و هەروەها لە كردە خۆكوژییەكەی سەر مەزارگەی ئیمام خومەینیش، دوو كەس برینداربوون.

پێشتر ئاژانسی تەسنیم ــ ی ئێران بڵاوی كردەوە كە بە هۆی ئەو هێرشە چەكدارییەی كە كرایە سەر پەرلەمانی ئێران، پاسەوانێك كوژرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın