توركيا, سياسەت

ئەردۆغان زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون وەرگرت

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە عەفرین، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس زانیاری لە فەرماندەکان وەرگرت.

Mazın Asad  | 23.01.2018 - نوێکردنەوە : 23.01.2018
ئەردۆغان زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون وەرگرت

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس زانیاری لە فەرماندەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا و فەرماندەیی ھێزەکانی زەمینی وەرگرت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەکانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوەندی ھەماھەنگی زانیاری کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس پەیوەندی بە بەرپرسان کرد و زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە وەرگرت.

ئەردۆغان سەرەتا پەیوەندی بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە لە ھەتای کرد کە لە لایەن فەرماندەیی دووی سوپا سەرپەرشتی دەکرێت و لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون زانیاری لە فەرماندەی دووی سوپا، ئیسماعیل مەتین تەمەن وەرگرت.

دواتر ئەردۆغان پەیوەندی بە فەرماندەکانی ناوەندی جموجۆڵی ھێزە زەمینییەکان سەر بە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا کرد.

سەرکۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکاندا ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی ئەو پلانەی بۆ دانراوە، ورەیان لە بەرزترین ئاستدایە و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە خواست کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی و دژی تیرۆریستان لە عەفرین ئەنجام دەدرێت.

ئەردۆغان ھەروەھا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگاری ھەتای ئەرداڵ ئاتا، پارێزگاری ئورفا عەبدوڵڵا ئەرین، پارێزگاری کلیس محەمەد تەکین ئارسڵان و پارێزگاری عەنتاب عەلی یەرلیکایا کرد و لەبارەی دۆخی شارەکان زانیاری وەرگرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın