سياسەت

ئەردۆغان: "سوپا تەنها سوپای میللەتی تورکە"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەراسیمی دەرچوونی کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی لە زانکۆی بەرگری میللی، گوتارێکی پێشکەش کرد.

Yusuf Aydın Deniz, Rewa Mahmut Hasan  | 23.11.2017 - نوێکردنەوە : 24.11.2017
ئەردۆغان: "سوپا تەنها سوپای میللەتی تورکە"

Arbil

ئەنقەرە - AA 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەراسیمی دەرچوونی کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی لە زانکۆی بەرگری میللی، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە فێرگە سەربازییەکاندا ئەنجام دراوە و گوتی: "لە خوێندنگە جەنگییەکانی تر و فێرگەی جەنگی وشکانی، دەرگاکانمان بە رووی رۆڵەی نەوەکانی ئەم میللەتەدا کردەوە و قبووڵیان دەکەین وەک خوێندکار. رێگەنادەین کە هیچ بەش و خاوەن ئایدۆلۆجییایەک و هزرێکی توندڕەو، دەستبگرن بەسەر خوێندنگەکانماندا، هەمووی ناوخۆیی و میللی دەبن".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەر هێرشێک بکرێتە سەر سوپای تورکیا هێرشکردنە بۆ سەر خودی من. رێگەدان بە دزەکردنی کودەتاچییەکان بۆ ناو سوپا بابەتێکی دیکەیە، لاوازکردنی سوپاکەمان، ئەو هەڵسوکەوتانەیش دەبنە هۆی زویرکردنی سەربازانمان بابەتێکی تەواو جیاوازە. بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ناپاکان و رێگەش بە هیچ کەسێک نادەین هەل بقۆزێتەوە و سوپا، ئەفسەر و سەربازانمان بێهێز بکەن. وه‌ك چۆن كه‌مال ئه‌تاتورك به‌های هاوبه‌شی هه‌موو گه‌له‌كه‌مانه‌، سوپاكه‌شمان هی هه‌موومانه‌. پێم وایه‌ ساڵی ئاینده‌ ناو تۆماركردن له‌ فێرگە جه‌نگییه‌كانمان چه‌ند هێنده‌یه‌ك زیاد ده‌كات. چونكه‌ ئه‌م سوپایه‌ سوپای كوده‌تاچییه‌كان نییه‌. ئه‌م سوپا سوپای فه‌تۆچییه‌كان نییه‌. ئه‌م سوپایه‌ سوپای دامه‌زراوه‌ بیانییه‌ جۆراوجۆره‌كان نییه‌. ئه‌م سوپایه‌ ته‌نها و ته‌نها سوپای توركیایه‌ و سوپای گه‌لی توركه‌". 

ئەردۆغان لەبارەی توانای سوپای تورکیاوە گوتی: "ئەمڕۆ تورکیا لە رووی توانای کادر و ئەزموونەوە، یەکێکە لەوانەی کە خاوەنی بەهێزترین سوپایە".









بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın