سياسەت

ئەردۆغان: "لێدوانی ترەمپ پەیوەندی بە ئێمەوە و بە قودسیشەوە نییە"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێمە دانمان بەو بڕیارە دانەناوە و دانیشی پێدا نانێین. لێدوانی ترەمپ پەیوەندی بە ئێمەوە و بە قودسیشەوە نییە".

Salih Bilici, Ramal Abdullah Mahmood  | 11.12.2017 - نوێکردنەوە : 11.12.2017
ئەردۆغان: "لێدوانی ترەمپ پەیوەندی بە ئێمەوە و بە قودسیشەوە نییە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری ناساندنی قودس بە "پایتەختی ئیسرائیل" لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "ئێمە دانمان بەو بڕیارە دانەناوە و دانیشی پێدا نانێین. لێدوانی ترەمپ پەیوەندی بە ئێمەوە و بە قودسیشەوە نییە. ئەوانەی قودسیان کردووەتە زیندان بۆ موسڵمانان و پەیڕەوکارانی ئایینەکانی دیکە، هەرگیز دەستی بەخوێن سووربوویان، پێ پاک ناکرێتەوە".

لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنقەرە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتاریکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا لە رێگای ژمارەکانی گەشەکردنی ئابوورییەوە جوانترین وەڵامی ئەو کەسانەیان دایەوە کە لە ناوەوە و دەرەوە دەیانویست تورکیا بە لاوازی نیشان بدەن وگوتی: ''تورکیا وڵاتێکە کە متمانە و باوەڕی بەخۆیەتی و وەبەرهێنان دەکات و هیچ کەسێکی نائومێد نەکردووە و ناکات''.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە سەردەمێکدا ئەم یادە دەکەنەوە کە لە زۆر شوێنی جهیان بە تایبەتی لە قودس مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و گوتی: "تاکو سەر ئەو ستەمکارییەی سەر قودس بەردەوام نابێت. ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی قودس دەزانن با بزانن سبەی یەک داریش نادۆزنەوە خۆیانی لە پاش بشارنەوە".

ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بەم بڕیارەی بوو بە هاوبەش لە خوێنڕشتندا و گوتی: "ئێمە دانمان بەو بڕیارە دانەناوە و دانیشی پێدا نانێین. لێدوانی ترەمپ پەیوەندی بە ئێمەوە و بە قودسیشەوە نییە. ئەوانەی قودسیان کردووەتە زیندان بۆ موسڵمانان و پەیڕەوکارانی ئایینەکانی دیکە، هەرگیز دەستی بەخوێن سووربوویان، پێ پاک ناکرێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئەوانەی لە پرسی فەڵەستین و قودسدا لەگەڵ ستەملێکراو نەبن، ناکرێت قسە لەبارەی ئاشتی نێودەوڵەتی بکەن.

ئەردۆغان بە ئاماژە دان بەوەی کە ئەگەر بێت و لە جیهاندا خەڵاتێکی تایبەت بە خاوەنداریەتیکردن لە پەنابەران بدرێت، ئەوا ئەو وڵاتەی شایستەترینە بۆ ئەو خەڵاتە، تورکیایە و گوتی: "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لەوە بکۆڵێتەوە کە بۆچی ئێمە ستەملێکراو و مافخوراوانمان لە وڵاتەکەماندا داڵدە داوە''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın