سياسەت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگاری کەرکووکی لە پۆستەکەی لادا

- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگاری کەرکووک، نەجمەددین کەریم-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

Haydar Hadi, Muhammet Ali Kemal  | 14.09.2017 - نوێکردنەوە : 14.09.2017
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگاری کەرکووکی لە پۆستەکەی لادا

Arbil

بەغدا - AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگاری کەرکووک، نەجمەددین کەریم-ی لەپۆستەکەی دوورخستەوە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، نەجمەددین کەریم لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ پێنجەشەممە، نووسینگەكەیان داوایەكیان لە نووسینگەی سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی بەدەست گەیشتووە كە تیایدا داوا دەكات پشت بەستن بە مادەكانی (٧/٨/٢) لە یاسای پارێزگاكانی نا رێكخراو لە چوارچێوەی هەرێمێكدا ژمارە ٢١ی هەمواركراو بۆ ساڵی ٢٠٠٨، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دوورخستنەوەی پارێزگاری كەركووك، نەجمەددین كەریم لە پۆستەكەی بدات.

لە ٢٩ی مانگی رابردوودا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، كازم سەیادی داوای كردبوو پارێزگاری كەركووك، نەجمەددین كەریم لە پۆستەی لابدرێت و دووبارە سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی لە پارێزگاكە بڵاو ببنەوە.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın