سياسەت

بانگەوازی تیلەرسن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی

- وەزیری دەروەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بانگەوازی بۆ چین و رووسیا و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

Gamze Türkoğlu Oğuz, Rewa Mahmut Hasan  | 22.09.2017 - نوێکردنەوە : 22.09.2017
بانگەوازی تیلەرسن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی

Ankara

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

وەزیری دەروەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بانگەوازی بۆ چین و رووسیا و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

تیلەرسن لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بە هاریکارییەکان کرد لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و گوتی: "ئەگەر رووسیا بەنیازە ببێتە کارەکتەرێکی متمانەپێکراو لە چارەسەری پرسی کۆریای باکوور، ئەوا دەتوانێت نیازپاکی خۆی نیشان بدات لەمەڕ وابەستەبوونی تایبەت بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک و ئاسایشی ئەتۆمی نێودەوڵەتی".

تیلەرسن ئاشکرای کرد کە هاریکاری ئیدارەی پەکین پێویستە بۆ بەرگرتن لە "کارەساتێک" لە نیمچەدوورگەی کۆریا و گوتی: "ئەگەر چین خوازیاربێت نیمچەدوورگەکە لە چەکی ئەتۆمی داماڵرێت، ئەوا تا درەنگ نەبووە دەبێت جۆرە فشارێک دروست بکات لە ستراتیژی خۆی لەگەڵ کۆریای باکوور".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئێرانیش لەرێگەی پێشخستنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمیدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın