به‌شداریی چاوش‌ئۆغڵو له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، له به‌رنامه‌یه‌كدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه، زانیاریی له‌باره‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی توركیا خسته‌ڕوو.
New York
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، له به‌رنامه‌یه‌كدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه، زانیاریی له‌باره‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی توركیا خسته‌ڕوو.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یارمه‌تیی مرۆیی پێشینه‌ی ئه‌وانه و رایگه‌یاند، له ساڵی 2016دا توركیا دوای ئه‌مریكا دووه‌م بووه له یارمه‌تیی مرۆیی‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ په‌نابه‌رانی سووریا كرد و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕی 30 ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه زۆر كه‌م بووه.
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی سێ ملیار یۆرۆی داوه و گوتی، "تا ئه‌مڕۆ بڕی 800 ملیۆن یۆرۆ هاوكارییان ناردووه. ئه‌مه ته‌نها رێژه‌ی سه‌دا 25ی ئه‌و بڕه‌یه كه له 2016دا به‌ڵێنیاندا. ناتوانم بڵێم له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه یارمه‌تیی پێویستمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌مپانه‌ی توركیا بۆ په‌نابه‌رانی دروستكردووه، باشترینی ئه‌و كه‌مپانه‌یه له ده‌وروبه‌رمان بۆ په‌نابه‌ران دروستكراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن