بوونی سه‌ربازیی ئێران له‌عێراق
فه‌رمانده لە سوپای پاسدارانی ئێران، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری: "ده‌توانرێت دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی مووسڵ، حه‌شدی شه‌عبی بنێردرێت بۆ سووریا و ئەوان پێویستییان به‌پشتیوانیی ئێران نییه".
ئیستانبوڵ
فه‌رمانده لە سوپای پاسدارانی ئێران، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ئاشکرای کرد ده‌توانرێت دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی مووسڵ، حه‌شدی شه‌عبی بنێردرێت بۆ سووریا و ئەوان پێویستییان به‌پشتیوانیی ئێران نییه.
به‌پیی هه‌واڵێک که ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له‌میانی فێستیڤاڵی مه‌لیک ئه‌شته‌ردا بۆ رۆژنامه‌وانان دواوه و باسی له‌دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که کردووه.
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه دوای ئه‌وه‌ی که مووسڵ له‌ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌رهێنرا، ده‌کرێت حه‌شدی شه‌عبی بۆ سووریا بنێردرێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ''له‌ئێستادا جیهانی ئیسلامی پێویستی به‌هاریکاریی و پشتیوانییکردنی یه‌کترییه. هه‌ربۆیه ده‌کرێت حه‌شدی شه‌عبی له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ره‌وانه‌ی سووریا بکرێت''.
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه که ئێران ده‌ستی وه‌ردابێته ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی مووسڵ و گوتی: ''موجاهیده عێراقییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌نده به‌هێزن که پێویستیان به‌هێزه‌کانی ئێران نییه''.
جه‌عفه‌ری جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که ''به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بوونی سه‌ربازییمان له‌مووسڵ نییه'' به‌ڵام ره‌نگه ژماره‌یه‌کی دیارییکراو راوێژکاری سه‌ربازییمان له‌ناوچه‌که هه‌بێت.