سياسەت

بەکر بۆزداغ: ''نامانەوێت رێکخراوی تیرۆریستیی لە گفتوگۆکاندا بەشداربێت''

- جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت ئێمه‌ ره‌زامه‌ندی نیشان بدەین له‌ ئاماده‌بوونی رێكخراوی تیرۆریستی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ".

Salih Bilici, Muhammet Ali Kemal  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
بەکر بۆزداغ: ''نامانەوێت رێکخراوی تیرۆریستیی لە گفتوگۆکاندا بەشداربێت''

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە چارەسەری سیاسیی لە سووریا، بێ ئەوەی ناوبهێنێت باسی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدەی کرد و رایگەیاند "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت ئێمه‌ ره‌زامه‌ندی نیشان بدەین له‌ ئاماده‌بوونی رێكخراوی تیرۆریستی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ. هه‌ڵوێستی توركیا له‌وباره‌وه‌ روونه‌".

بەکر بۆزداغ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد و روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

بەکر بۆزداغ سەبارەت بە ئابڕووچوونی نێو مانۆڕەکەی ناتۆ گوتی: "ئەوە یەکێکە لە ئابڕووچوونە هەرە گەورەکان لە مێژووی ناتۆدا. دۆخێکە قبووڵ ناکرێت و بە ئاشکرا لە سنوور دەرچوونە".

هەروەها گوتی: "ئەوەی کە رێکار دژ بە تەنها دوو کەس گیراوەتە بەر و لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە، بە مانای ئەوەی نایەت، ئەم رووداوە بە وردیی لێکۆڵینەوەی لە هەموو رووەکانەوە تیادا کراوە. زۆر بەڕوونی گوزارشت لەوە دەکەین کە پێویستە ئەم بابەتە نەشاردرێتەوە، رێگە بە شاردنەوەی نەدرێت''.

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا دواتر گوتی: ''لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارنامەی نوێ کە مامەڵەی یاسایيان لەگەڵدا دەکرێت، دەردەچن. دوو بڕیارنامە کە بڕیارنامەی رێکار و بڕیارنامەی رێکخستنن لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە''.

پاشان سەبارەت بە کەیسی رەزا سەڕاف بەکر، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "ئێمە زۆر بەڕوونی دەڵێین، سیاسییە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، کەیسێکی پیلانگێڕییە دژ بە تورکیا. ئەوانەی دادگاییکردنەکە ئەنجامدەدەن، بە شێوەیەکی زۆر روون فشار دەخەنە سەر تۆمەتبارانی کەیسەکە''.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە چارەسەری سیاسیی لە سووریا، بەکر بۆزداغ گوتی: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت ئێمه‌ ره‌زامه‌ندی نیشان بدەین له‌ ئاماده‌بوونی رێكخراوی تیرۆریستی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ. هه‌ڵوێستی توركیا له‌وباره‌وه‌ روونه‌".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın