تره‌مپ به‌شداریی خوانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی ناكات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری له خوانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی‌دا ناكات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كانی جیهانی رۆژنامه‌وانی.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری له خوانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی‌دا ناكات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كانی جیهانی رۆژنامه‌وانی.
تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووە، به‌شداریی خوانه‌كه ناكات كه بڕیاره 29ی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و نووسیویه‌تی، "ئه‌مساڵ به‌شداریی خوانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی ناكه‌م".
له ساڵی 1920ه‌وه وه‌ك نه‌ریتێك له دواین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکدا ئه‌و خوانه رێكده‌خرێت و كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی میدیا، جیهانی كار و سیاسه‌ت به‌شداریی تێدا ده‌كەن کە تیادا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتارێک پێشكه‌ش ده‌كات.
زانراوه ساڵی رابردوو تره‌مپ به‌شداریی له خوانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی‌دا كردبوو.