ترەمپ سەرۆکی ڤێنیزوێلای تۆمەتبار کرد
- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "گەلی ڤێنیزوێلا بۆ جارێکی دیکە بە راشکاوی سەلماندی کە لایەنگری سەروەری یاسا، ئازادی و دیموکراسین".
Washington DC
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەنجامەکانی ریفراندۆمە سیمبولیيەکەی رۆژی یەکشەممە ڤێنیزوێلا، سەرۆکی ئەو وڵاتە نیکۆڵاس مادورۆی بە "پشتگوێخستنی داواکارییەکانی گەلەکەی" تۆمەتبار کرد.
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا تێڕوانینی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی ریفراندۆمە سیمبولیەکەی ڤێنیزوێلا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە "گەلی ڤێنیزوێلا بۆ جارێکی دیکە بە راشکاوی سەلماندی کە لایەنگری سەروەری یاسا، ئازادی و دیموکراسین. بەڵام ئەو کارە بەهێز و بوێرانە لە لایەن سەرکردەیەکی خراپەوە کە خەونی بوون بە دیکتاتۆر دەبینێت بەردەوام پەراوێز دەخرێت".
ترەمپ جارێکی دیکە داوای هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانەی لەو وڵاتە کرد و ئاماژەی بەوەشدا لە ئەگەری دروستکردنی ئەنجوومەنی دامەزرێنەر لە ٣٠ی تەمووز لە لایەن رژیمی مادورۆوە "ئەمریکا هەنگاوی بەهێز و بەپەلەی ئابووری دەنێت".
سه‌ركرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن لە ڤێنیزوێلا، دژ بە پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، نیكۆڵاس مادورۆ بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنێکی دامه‌زرێنه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان كرد بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر.
ئۆپۆزسیۆن گشتپرسییه‌كی سیمبولی دژ بە نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌نجام دا. له گشتپرسییه‌كه‌دا كه له لایه‌ن دێسكی یه‌كێتیی دیموكرات (MUD)ه‌وه رێكخرابوو، نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیی ڤێنیزوێلا به‌شدارییان كرد و ده‌نگیان دا.
له دوو هه‌زار خاڵی دەنگدان له ڤێنیزوێلا و ٨٠ وڵاتی جیهاندا، هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلا ده‌نگیان دا و رێژه‌ی سه‌دا ٩٥ی ده‌نگده‌ران دژ بە بڕیاره‌كه‌ی مادۆرۆ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دەنگیانداوه.
مادۆرۆ ده‌ڵێت تاكه رێگا بۆ رزگارکردنی وڵاته‌كه‌ی له قه‌یرانی سیاسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره و رایگه‌یاند كه ٣٠ی ته‌مووز هه‌ڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنێکی دامه‌زرێنه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵات ئه‌نجامده‌درێت.
له‌و خۆپیشاندادانه‌ی له مانگی نیسانه‌وه دژ بە حكوومه‌ته‌كه‌ی مادۆرۆ له‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا نزیكه‌ی ٩٠ كه‌س کوژراوە و هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش برینداربوون. هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن