توركيا, سياسەت

تورکیا بەرەو حەوتەمین گشتپرسی

گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا کە لە ١٨ ماددە پێکدێت و لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا لە کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتایی مانگی نیساندا گشتپرسی لەسەر ئەنجام دەدرێت.

Sangar Hamad Azeez  | 24.01.2017 - نوێکردنەوە : 25.01.2017
تورکیا بەرەو حەوتەمین گشتپرسی

Ankara

ئەنقەرە -AA

گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا کە لە ١٨ ماددە پێکدێت و لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا لە کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتایی مانگی نیساندا گشتپرسی لەسەر ئەنجام دەدرێت.

لە ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ١٩٨٨، ٢٠٠٧ و ٢٠١٠ گشتپرسی بۆ دەستووری تورکیا ئەنجامدراوە. لە دواین گشتپرسیشدا کە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠دا ئەنجام درا هاووڵاتییان بەنەخێر دەنگیان لە گشتپرسییەکە دا.

لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی مەهەپەدا لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا، سەرۆکی گشتی ئەو پارتە دەولەت باخچەلی گوتی: "تا ئەو کاتەی ئاک پارتی باوەڕی بەسیستەمی سەرۆکایەتی هەبێت، پێویستە دەستور رەوانەی پەرلەمان بکرێت".

راستەوخۆ دوای ئەو روونکردنەوەی باخچەلی بابەتی گۆڕانکاری دەستوور کەوتە ناو رۆژەڤەوە و دواتر ئاک پارتی هەستا بەئامادەکردنی گۆڕانکارییەکانی دەستوور و پێشکەشی پەرلەمانی کرد.

یاسای گۆڕانکاری دەستووری کۆماری تورکیا بەواژووی ٣١٦ پەرلەمانتاری ئاک پارتی بەسەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم-یشەوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا. لیژنەی دەستووری پەرلەمانی تورکیا لە دانیشتەکانی پەرلەمان کە ماوەی ١٠ رۆژی خایاند لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ تەواوی کرد.

گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە دوو خولدا تێپەڕێنرا. گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور لەلایەن فراکسیۆنی ئاک پارتی-یەوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا، دوای ٤٢ رۆژ بەدەنگی ٣٣٩ پەرلەمانتار پەسەند کرا و بوو بەیاسا.

یاسای گۆڕانکاری دەستوور لەگەڵ پێشکەشکردنی بەسەرکۆمار دەخرێتە بەردەم گەلیش بۆ دەنگدان لەسەری.

گۆڕانکارییەکانی ١٨ مادەی دەستووری تورکیا لە دەورووبەری کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتای مانگی نیسان بۆ دەنگدان لەسەری، دەخرێتە گشتپرسییەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın