سياسەت

تیلەرسن داوا لە ئەورووپا دەکات لەگەڵی بن دژ بە ئێران

- لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا کە لە لایەن ناوەندی بیرو هیزری ویلسن-ەوە لە واشنتۆن رێکخراوبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن باسی لە زۆر پرس و رۆژەڤی ئێستای جیهان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

Hakan Çopur, Rewa Mahmut Hasan  | 29.11.2017 - نوێکردنەوە : 29.11.2017
تیلەرسن داوا لە ئەورووپا دەکات لەگەڵی بن دژ بە ئێران

Washington DC

واشنتۆن - AA

لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا کە لە لایەن ناوەندی بیرو هیزری ویلسن-ەوە لە واشنتۆن رێکخراوبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن باسی لە زۆر پرس و رۆژەڤی ئێستای جیهان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سەرەتا لەسەر پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا و پرسەکانی ئێران و رووسیا رێکس تیلەرسن گوتی: "ئەمریکا هاوپەیمانێکی گرنگی تورکیایە، وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ، داوا لە تورکیا دەکەین کە کاری لەپێشینەی بەرگری هاوبەشی هاوپەیمانێتیەکە (ناتۆ) بێت. ئێران و رووسیا ناتوانن سوودی سیاسی و ئابووری بگەیەننە کۆمەڵگەی تورکیا بەقەد کۆمەڵگەی رۆژئاوا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان گرنگی دەدەن بە دانوستانی جنێڤ لەمەر کێشەکانی سووریا و هاوکات دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هەڵوێستی لەگەڵ ئەوەدایە کە بەشار ئەسەد رۆڵی نەبێت لە داهاتووی سووریادا.

رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بەردەوام لە رۆڵی تێکدانی عێراق و سووریادایە و داواشی کرد کە وڵاتانای ئەورووپا پشتگیریان بکەن دژ بە تاران و گوتی: "داوا لە هاوبەشەکانمان لە ئەورووپا دەکەین. دژ بە هەنگاوە زیانبەخشەکانی ئێران لەگەڵ ئێمەدابن. رژێمی ئێران لەگەڵ بنەماکانی رۆژئاوادا ناگونجێت. نە ئەمریکاو نە ئەورووپا، هەڕەشەیەکی تری هاوشێوەی کۆریای باکوور ناخوازێت".

لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای هەموو ناحاڵی بوونەکان بەڵام لە سەر پرسی سووریا دەکرێت لەگەڵ رووسیا لە هەندێک بواری تایبەتدا کار بکەن و بۆ بەرژەوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی کاربکەن.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın