جیاوازیی سیاسیی لە ئێران روو لە هەڵکشانە
- فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، عەلی جەعفەری: ''ئێمە ئەرکمان ئەوەیە شۆڕشی ئێران و دەستکەوتەکانی بپارێزین. لەو بوارانەدا کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەرکەکانمانەوە، بابەتەکانی پەیوەست بە بژێوی خەڵک و ئابووریی وڵات بوونیان هەیە''.
Tahran
ئەنقەرە- AA
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، عەلی جەعفەری رایگەیاند ''ئێمە ئەرکمان ئەوەیە شۆڕشی ئێران و دەستکەوتەکانی بپارێزین. لەو بوارانەدا کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەرکەکانمانەوە، بابەتەکانی پەیوەست بە بژێوی خەڵک و ئابووریی وڵات بوونیان هەیە''.
بە پێی هەواڵێکی سپانیوزی ماڵپەڕی سوپای پاسداران لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی شوورای ستراتیجیی سوپا لە تارانی پایتەخت، عەلی جەعفەری رەخنەی ئەوەی لە سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی گرتووە کە گرنگیی بە کێشە ئابوورییەکانی گەل نادات.
عەلی جەعفەری وەک ئاماژەدان بۆ رەخنەکانی روحانی کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەت باسی لەوەکردبوو کە سوپای پاسداران بە هۆی رۆڵی چالاکییەوە، رێگرە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی کەرتەکە، رایگەیاند ''ئێمە گوێ لەو سەرزەنشتکردنانە ناگرین. دەتوانن ئێمە وەک 'خاوەن تفەنگەکان' پێناسە بکەن. بەڵام ئەوە کەمە بۆ ئێمە چونکە ئێمە 'خاوەنی مووشەک'ین''.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، عەلی جەعفەری باسی له كاره‌كانی سوپای پاسداران كرد له چالاكییه‌كانی ژێرخانی وڵاته‌كه‌دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، سوپای پاسداران خوازیاری كاره ئابوورییه‌كان نین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كان به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر، به زۆری ئه‌وان ناچاربوون بچنه مه‌یدان.
عەلی جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند یه‌كێك له سه‌ختترین كاره‌كانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت، ناردنی سوپای پاسدارانه به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه و شانازی به كاره‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌م ره‌خنانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا كه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به چه‌ك و مووشه‌ك هه‌یه، گومان له‌باره‌ی ئامانجی سوپای پاسدارانه‌وه دروست ده‌كات و له ئێستادا له پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌باییدا بێده‌نگ ده‌مێنینه‌وه".
بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت جه‌عفه‌ری له‌باره‌ی ره‌خنه‌كانی سه‌ركۆمار روحانییه‌وه له سوپای پاسداران گوتی: "ئامانجی ئه‌م روونكردنه‌وانه دروستكردنی دوو جه‌مسه‌ری درۆزنه و هه‌ڵاتنه له خه‌می به‌رپرسیارێتیی و ده‌سته‌به‌ركردنی بژێویی هاووڵاتییان".