سياسەت

جێمس ماتیس: "تورکیا لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە ئاگاداری کردینەوە"

- وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس: "تورکیا مەترسی ئەمنی رەوای هەیە. لەمڕووەوە تورکیا راشکاو بوو و، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە ئاگاداری کردینەوە".

Muhammed Bilal Kenasari, Ramal Abdullah Mahmood  | 22.01.2018 - نوێکردنەوە : 23.01.2018
جێمس ماتیس: "تورکیا لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە ئاگاداری کردینەوە"

Washington DC

واشنتۆن – AA

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند "تورکیا مەترسی ئەمنی رەوای هەیە. لەمڕووەوە تورکیا راشکاو بوو و، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە ئاگاداری کردینەوە".

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، جێمس ماتیس لە کاتێکدا بەرەو باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەڕێکەوتبوو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی یەپەگە/پەکەکە و داعش لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا بۆ میدیاکاران دوا.

جێمس ماتیس جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگیانە لە ناتۆ و گوتی: "تورکیا مەترسی ئەمنی رەوای هەیە".

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا بەر لە هێرشەکە، ئەمریکای ئاگادارکردۆتەوە و گوتی: "تورکیا راشکاو بوو. بەر لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکە ئێمەی ئاگادارکردەوە لەم کارە".

ناوبراو هەروەها رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین مەترسی نییە بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın