"حكوومه‌ت بۆ 2018 سیسته‌می نوێی مووچه په‌یڕه‌و ده‌كات"
لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبگرێت.
Arbil
مه‌دینه ئه‌یوب ده‌ڵێت "رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و نرخی نه‌وت زیادی كردووه و حكوومه‌ت بۆ ساڵی 2018 سیسته‌می نوێی مووچه په‌یڕه‌و ده‌كات".
ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌دینه ئه‌یوب له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ئێمه وه‌كو لێژنه‌ی دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له راپۆرته‌كه‌ماندا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان ره‌وانه كردووه چه‌ند پێشنیازێكمان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌شكردووه، ئێمه پێشنیازمان كردووه له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مان ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باس له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه بكرێت، چونكه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزه و ده‌بێت به‌زووترین كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئاماده‌بكرێته‌وه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت نه‌هێڵدرێت و سیسته‌مێكی رێك‌وپێك و دادپه‌روه‌رانه په‌یڕه‌و بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌ر بە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: "ئێمه وه‌كو لێژنه‌ی دارایی و ئابووریی پێشنیازیشمان كردووه كه دانیشتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بزانیین بارودۆخی حكوومه‌ت چۆنه و بزانیین حكوومه‌ت كه ماوه‌ی دووساڵه په‌رله‌مان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردبوو ئه‌وان چی داتا و زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی داهاته‌وه هه‌یه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "بارودۆخی ئێستا زۆر جیاوازه و رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و نرخه‌كه‌ی زیادییان كردووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت به به‌ڵگه حكوومه‌ت داهاته‌كانمان بۆ بخاته روو و ئێمه ده‌زانیین حكوومه‌ت ده‌توانێت به بێ پاشه‌كه‌وت بدات و ده‌توانێت بۆ ساڵی 2018 سیسته‌مێكی نوێ دابه‌شكردنی مووچه په‌یڕه‌و بكات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن