سياسەت

حکوومەتی ھەرێم ھێرشەکەی سینا سەرکۆنە دەکات

- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکەی میسر بە تاوانکارییەکی دڕندانە لە قەڵەم دا.

Hemin Hüseyin  | 24.11.2017 - نوێکردنەوە : 25.11.2017
حکوومەتی ھەرێم ھێرشەکەی سینا سەرکۆنە دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکەی بە تاوانکارییەکی دڕندانە لە قەڵەم دا، و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی حکوومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی میسر دەربڕی و ھیوای زوو چاکبوونەی بۆ برینداران خواست.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێم ، سەفین دزەیی ، بەناوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە توندی ئەو ھێرشە تیرۆيستییەی سەرکۆنە کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر مزگەوتێک لە ناوچەیەکی سینا لە میسر و تیایدا زیاتر لە دووسەد کەس گیانیان و لە دەست دا، زیاتر لە سەد کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەفین دزەیی، کە ھێرشەکەی بە تاوانکارییەکی دڕندانە لە قەڵەم دا، سەرەخۆشی و ھاوخەمیی حکوومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی میسر دەربڕی و ھیوای زوو چاکبوونەی بۆ برینداران خواست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın