سياسەت

حەیدەر عەبادی: "تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری شكستهێنانی داعشە"

- سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵی كۆن، شكستهێنانی داعش دەردەخات".

Zana Natık Kerem  | 22.06.2017 - نوێکردنەوە : 22.06.2017
حەیدەر عەبادی: "تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری شكستهێنانی داعشە"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە رێكخراوی داعش مزگەوتی نوری و منارەی حەدبای مێژوویی ناوچەی مووسڵی كۆنی تەقاندەوە كە ئەوەش شكستهێنانی رێكخراوەكە لە شەڕو پێكدادانەكان دەردەخات.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە بە تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا لە ناوچەی مووسڵی كۆن، داعش دەریخست كە بە تەواوی تووشی شكست هاتووە و لەناوچوونی نزیك بووەتەوە.

دوێنێ‌ چوارشەممە، سوپای عێراق راگەیاند كە رێكخراوی داعش مزگەوتی نوری و منارەی حەدبای مێژوویی ناوچەی مووسڵی كۆنی تەقاندەوە كە ئەو هەواڵەش لە لایەن فەرماندە سەربازییەكانەوە پشتڕاستكرایەوە.

مزگەوتی نوری لە ناوچەی مووسڵی كۆن كە لە سەردەمی نورەددین زەنگی دروستكرا بوو بۆ رێكخراوی داعش گرنگییەكی زۆری هەبوو چونكە لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤دا سەركردەی رێكخراوەكە، ئەبو بەكر بەغدادی بە ناو خەلافەتەكەی لە عێراق و سووریا لە ناو مزگەوتی نوری راگەیاند و منارەی حەدبا هەر لە ناو مزگەوتەكە دا بوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın