سياسەت

"داعش ٢٠ كەسی لە بەشی راستی مووسڵ گوللـەباران كردووە"

سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، غەززوان حامد داودی: "داعش ٢٠ كەسی لە بەشی راستی مووسڵ گوللـەباران كردووە".

Zana Natık Kerem  | 24.03.2017 - نوێکردنەوە : 27.03.2017
"داعش ٢٠ كەسی لە بەشی راستی مووسڵ گوللـەباران كردووە"

Ninawa

نەینەوا ــ AA

سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، غەززوان حامد داودی رایگەیاند كە داعش، ٢٠ كەسی لە بەشی راستی مووسڵ گوللـەباران كرد بەهۆی رەتکردنەوەی فەرمانەكانی داعش بۆ بەجێهێشتنی ماڵەكانیان.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو غەززوان حامد داودی گوتی: "داعش، ٢٠ كەسی مەدەنی لە گەڕەكی مەتاحن بەشی راستی مووسڵ گوللـەباران كردووە كە زۆربەیان پیاون".

سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتیشی: "بەپێی زانیارییەكانمان، داعش فەرمانی بەدانیشتوانی گەڕەكی مەتاحن كردبوو كە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و روو بكەنە گەڕەكەكانی دیکەی بەشی راستی مووسڵ کە هێشتا لەژێر دەستی رێکخراوەکەن، بەڵام ئەوان جێبەجێكردنی فەرمانەكانی داعشیان رەتكردووەتەوە و بەهۆیەوە٢٠ كەسی مەدەنی گوللـەباران كرد".

ناوبراو ئەوەشی گوت: "وێڕای گوللـەبارانكردنی ئەو پیاوانە، چەکدارانی داعش خشڵ و زێری هاوسەرەکانیشیانی بردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın