د.كاوه مه‌حمود: "پڕۆژه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق و هه‌رێم هه‌یه"
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، د.كاوه مه‌حمود له هه‌فپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت له عێراق گرفتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی عێراق ئاماده‌كردووه
هه‌ولێر
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، د.كاوه مه‌حمود له هه‌فپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی حزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سكرتێری حزبی شیوعی ده‌ڵێت له كوردستاندا حزبه‌كان خولیای دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كان هه‌یه و ده‌بێت هه‌رێم سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی دوور له جه‌مسه‌ری هه‌بێت.
- "له عێراقدا گرفتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رییمان هه‌یه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: تێڕوانینتان بۆ عێراقی دوای داعش؟، ئه‌و عێراقه عێراقی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه یان دیموكراسی و یه‌كگرتوو ده‌بێت؟
د.كاوه مه‌حموود: "له عێراقدا گرفتێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت گرفتی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م گرفته گرفتێكی بونیاتییه و په‌یوه‌ندیی به بونیاتی عێراقه‌وه هه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه تا ئێستا ئه‌م گرفته به به‌رده‌وامی هاتووه و به‌ته‌نها له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه و بووه‌ته كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م گرفته له یه‌كێك له شێوازه‌كان خۆی له مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌ری ده‌بینێته‌وه، شێوازی دیكه‌ش له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناجێگیره‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدایە، به بۆچوونی ئێمه ئه‌م گرفته به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌یه به‌تایبه‌ت له وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌كاندا خراونه‌ته روو كه هه‌رهه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت و ئیداره‌ی زاتی و فیدڕاڵییه‌ت هاتووه‌نه‌ته كایه‌وه، تێكڕای ئه‌م چاره‌سه‌رییانه چاره‌سه‌ری گرفتی ئه‌منییه‌تی عێراقییان نه‌كردووه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق زۆر بوێرانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ن، گرفتی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه ئێمه‌ی كورد پێمان وایه به مافی بڕیاردانی چاره‌نووس چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، گرفته‌كه له‌وه قوڵتره، چونكه پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، له‌ده‌ستووری ساڵی 1925 كه یاسای بنه‌ڕه‌تی پێده‌ڵێن تا ده‌ستووری ساڵی 2005 كه هه‌ردوو ده‌ستووره‌كه له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كییه‌وه بۆ عێراق دانراون، نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی ده‌وڵه‌ت و بونیاتی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه بكرێت، بۆیه گرفته‌كان به‌رده‌وامن و ئاكامه‌كه‌ی به هه‌ده‌ردان و ئه‌و شه‌ڕ و شۆڕه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه وزه‌ی مرۆیی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی سروشتیی بووه.
كه‌واته له چوارچێوه‌ی فیدڕاڵییه‌ت كه باسی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی و دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌ك ده‌كات کە سه‌روه‌ت و سامانی عێراق له‌نێوان پارێزگا و هه‌رێمه‌كان به‌دادپه‌وه‌ریی دابه‌ش بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی كه باسی زمانی فه‌رمی و بگره مادده‌ی 140یش له‌ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و توانای چاره‌سه‌ركردنییان نییه، بۆیه ئه‌مه جۆرێك له په‌كخستنی له پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق دروستكردووه، ئه‌م گرفتانه پێش داعش هه‌بوون و دوای داعش‌یش هه‌ر ده‌مێنن، مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌ری له‌سه‌ر نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كرێت كه ئه‌مه خۆی مۆڵگه بۆ تیرۆر دروست ده‌كات.
بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و پێكهاتانه به ئاشتی بژیین".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوه پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی عێراق پوخته‌ی پڕۆژه‌كه چییه؟
د.كاوه مه‌حموود: "ئێمه پێشنیازی میكانیزمێكمان هه‌یه كه بریتییه له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای دانووستان هه‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربن و شاندی یه‌كگرتووى ھەرێمی كوردستان و یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌بێت، هیچ نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌ك له‌و ئه‌نجوومه‌نه فه‌رامۆش نه‌كرێت و لایه‌نه‌كان دان به‌وه‌دان بنێین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك نه‌برێت و پێكهاته‌كان ئیراده‌ی ئازادنه‌ی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن، دوای ئه‌وه له‌و چوارچێوانه شێوازێكی دیكه بۆ بارودۆخی عێراق بگیرێته به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداربێت له‌م كۆمیسیۆنی دانوستان و ئه‌مه رێگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاتانه به‌سه‌قامگیری و ئاسایش له‌سه‌ر بڕیاردانی مافی خۆیان بڕیار بده‌ن، هه‌روه‌ها ببنه هێزێكی ئابووری كه پێكه‌وه دروستی ده‌كه‌ن و ببن به ئابوورییه‌كی به‌هێز.
واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه عێراقییه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه بتوانن پێكه‌وه‌بژیین، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بژین و له نه‌بوونی ئاسایش و تایفه‌گه‌ری ئه‌مه چی یه‌كگرتووییه‌كه، ئه‌گه‌ر عێراقێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌بێت و له‌سه‌ر سنوور و كێشه‌ی تر هه‌ر له پێكدادان بن ئه‌مه چی هه‌ڵوه‌شاوه‌ییه‌كه ئه‌مه دیسانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه هیچمان به‌هیچ نه‌كردووه، بۆیه له‌وانه عێراق له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌مێنێته‌وه، كه پشت به ئیراده‌ی گه‌لان ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه گرنگه كێشه‌كان به دیالۆگ و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئێستا كۆمه‌ڵێك پرۆسه له‌ئارادایه، پرۆژه‌یه‌ك له‌ئارادایه كه جه‌خت له‌یه‌كێتی عێراق به‌م عه‌قڵییه‌ته‌ی پێشتر هه‌بوو كه ئه‌میش خۆی له پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان كه به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم هینای بۆ ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و حزبه‌كان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه كه له ھەرێمدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه كه نه‌توانراوه ببێت به پڕۆه‌ژه‌یه‌كی نیشتمانی، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆی مه‌ودایه‌كی نیشتمانی نییه و خه‌ڵكی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا نیین، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی ھەرێم له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێی ناوخۆی له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كان هه‌یه و زاڵه به‌سه‌ر یه‌كگرتنییان له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پڕۆه‌ژه‌دا كه ئه‌مه ھەرێمی كوردستان پێویستی پێیه‌تی، ئه‌مان به‌وه یه‌كده‌گرن كه ئه‌م پڕۆه‌ژه‌یە له‌وه ده‌ربچێت ببێته پرۆژه‌ی حزبێكی دیاریكراو یان كه‌سێكی دیاریكراو، ببێته به پرۆژه‌یه‌كی گشتی.
به نیسبه‌ت سوننه‌كانه‌وه، ئه‌وان تا ئێستا پرۆژه‌یه‌كی ته‌واوییان گه‌ڵاڵه نه‌كردووه، باسی هه‌رێمی سوننه ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی فیدراڵییه‌تدا هه‌ر ناكات دابه‌ش كردنی عێراق، بۆیه به نیسبه‌ت كورده‌وه سه‌ربه‌خۆیی دابه‌شكردنی عێراق نییه، گه‌یشتنه به‌مافی چاره‌ی خۆنووسین.
ئاژانسی ئانادۆڵو: پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه چی چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
د.كاوه مه‌حموود: "پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه پێنج لایه‌نی سیاسی گفتوگۆكمان كردووه، ئه‌وانیش حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌ته‌كێشانی كوردستان، پارتی ره‌نجده‌ران و كرێكارنی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پرۆژه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چۆن كێشه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ده‌ستووری عێراق باسی پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی بیر و را و شتی تر كراوه، باسی نه‌هێشتنی تایفه‌گه‌ری و میلیشیا ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌سیحی و سابیئه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتن، ئێزدییه‌كان به‌شێكی زۆریان چوونه ده‌ره‌وه، دژایه‌تی تایفه‌گه‌ری بووه هۆی دروستبوونی میلیشیا.
پوخته‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه چۆن زه‌مینه بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی ئه‌م پێكهاتانه ئایینده و چاره‌نووسی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و په‌نا نه‌برێت بۆ چه‌ك".
ئاژانسی ئانادۆڵو: له پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه‌دا چۆن باسی مادده‌ی 140 و ناوچەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان؟
د.كاوه مه‌حمود: "جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌تەوە كه راپرسی و ریفراندۆم بكرێت و خه‌ڵك بڕیار بدات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك لێژنه‌ی پسپۆڕی دروست بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌كات، له‌وانه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قه‌زاكانیش كه چی بڕیار ده‌ده‌ین، به نموونه ئه‌گه‌ر حه‌ویجه نه‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هەرێمی كوردستان با نه‌گه‌ڕێته‌وه.
بنچینه‌ی پرۆژه‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆییه، ناكرێت ناوی لێ بنێین پڕۆژه‌ی چه‌په‌كان، چونكه هه‌ندێك له‌و پێنج لایه‌نه خۆیان به چه‌پ نازانن، ئێمە ده‌مانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و ئه‌وه بۆ ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیری هەموو لایەنە كوردستانییەکان".
- " پێشنیازی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی تا هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین"
ئاژانسی ئانادۆڵو: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازتان كردووه ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
د.كاوه مه‌حمود: "ئێمه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌یه‌كمان خسته روو كه نه‌خشه‌رێگه‌ی حزبی شیوعی كوردستان بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێمانوایه ئه‌م قه‌یرانانه ته‌نها قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی نییه، به‌ڵكو فراوانن و په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می سیاسییه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و به‌غدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئێمه گوتوومانه پێویسته سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كیی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیمان هه‌بێت دوور له جه‌مسه‌ربوون، و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان نییه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری ئێران و حزبوڵڵا و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی سووریا دابه‌ش بن یان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری توركیا و قه‌ته‌ر و ئیخوان موسلیمین، پێمان وایه حزبه سیاسییه‌كان ئه‌م خولیایه‌یان هه‌یه، بێگومان په‌یوه‌ندیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بێت وه‌كو په‌یوه‌ندیی مالكی یان عه‌بادی یان حزبوڵڵا به ئێرانه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی ئایدۆلۆژییه، به‌ڵام هی كورد له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه و ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌كان بونیات بنرێن.
پێمان وایه لایه‌نه سیاسییه‌كان خولیای ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه خستوومانه‌ته روو ئه‌وه‌یه نامانه‌وێت بچینه خانه‌یه‌ك دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ بكه‌ین و دەمانەوێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان حزبی حوكمڕان و ده‌وڵه‌ت، واته له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كان بێت نه‌ك حزبه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه شه‌رعییه‌ت وه‌ربگرێت ده‌بێت بچێته په‌رله‌مان، دووه‌م شت به‌داخه‌وه هێشتا له هەرێمی كوردستان زۆنی زه‌رد و سه‌وز ماوه، پێش په‌كخستنی په‌رله‌مانیش باسمان كردووه كه ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌رۆكایه‌تی دروست بكرێت و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك گیروگرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه زۆر گه‌وره كرایه‌وه له‌نێو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت یان له‌نێو په‌رله‌مان و ئه‌گه‌ر سازان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵك، بۆیه ئه‌وه نه‌كرا و به‌عه‌قڵییه‌تی دۆڕاو و براوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه كرد و ئه‌وه بوو په‌رله‌مانیش په‌كی كه‌وت.
ئێستا پڕۆژه‌كه‌ی بارزانی هه‌یه و داوا ده‌كات كه‌سێك دیاری بكه‌ن بۆ شوێنی ئه‌و، تا ئێستا كه‌سێك دیاری نه‌كراوه، بۆیه ئێمه دووباره پڕۆژه‌كه‌مان باسمان لێكردووه تا هه‌ڵبژاردنی 2017 ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بێت و له نوێنه‌ری حزب و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان هه‌بێت و ئه‌نجوومه‌نێكی كاتییه و به‌سه‌رۆكایه‌تی خودی بارزانی و جێگره‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌شی ناكرێت بیده‌ن به‌خه‌ڵك چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
- "پرسی سه‌ربه‌خۆیی پرسێك نییه دابڕابێت له ململانێ سیاسییه‌كانی حزبه‌كان"
ئاژانسی ئانادۆڵو: كێ به‌رپرسه له‌و كێشانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن؟
د.كاوه مه‌حمود: "ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت پێنح حزبه‌كه، ئه‌و حزبانه‌ی حكوومه‌تیان پێكهێناوه ئه‌وان به‌رپرسن و هه‌ریه‌ك به پشكی خۆی، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت ئه‌م كێشه‌یه باكگراوندی هه‌یه و به‌عه‌قڵییه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی و دۆڕاو و براوه و به‌رته‌سكی حزبایه‌تی هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئه‌ملا و ئه‌ولاش كاریگه‌ریی هه‌بووه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: په‌كخستنی په‌رله‌مان چه‌نده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم به نێگه‌تیڤی هه‌بووه؟
د.كاوه مه‌حمود: "په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی یاسادانان و چاودێرییه و هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌كه بۆ ئیداره‌دانی ململانێ سیاسیییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه گوزارشت له بۆچوونی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌رله‌مانه نه‌یتوانی ئه‌م كاره بكات، بۆیه په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌م په‌رله‌مانه به‌م شێوه‌یه‌یه و پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته به‌مشێوه‌یه وایكرد ئه‌م په‌رله‌مانه به‌م شێوه‌یه بڕوات.
ئه‌مه‌ش پێش سومعه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت بیر له شتی ناوخۆیی بكه‌ینه‌وه، په‌كسختنی په‌رله‌مان و كێشه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانیوه دامه‌زراوه دروست بكه‌ین، ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه دوو حاڵه‌ت له‌به‌رچاو بگرین، یه‌كه‌م پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كان و گۆڕینی سیاسه‌ته‌كان، چونكه قه‌یرانی سیاسییش په‌یوه‌ندیی به قه‌یرانی ئابووریی هه‌یه، له‌م كاته‌دا ده‌ستوورمان پێویسته كه كلیلی كێشه‌كانه، بۆیه كێشه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی و كێشه‌كانی هه‌رێم كاریگه‌ریی زیاتری له‌سه‌ر خۆمان هه‌یه، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه بۆخۆمان ده‌ژیین و ده‌بێت بارودۆخی خۆمان چاك بكه‌ینه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا دابه‌ش بوون، ئه‌مه بۆچی؟
ئاژانسی ئانادۆڵو: "پرسی سه‌ربه‌خۆیی دوو حاڵه‌تی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه خۆت رایده‌گه‌یه‌نێت، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه بچیت له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و پرسه تاوتوێ بکەیت، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌مه‌ی دووه‌میان بێت ئه‌وا ئاساییه، به‌ڵام كه ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌وه‌بێت سه‌ر له‌نوێ ده‌وڵه‌تی عێراق بونیات بنرێته‌وه و هه‌وڵدانت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانت له به‌غدا بێت ئه‌وا ره‌نگه تا ئاینده‌یه‌كی زۆریش هه‌وڵدانێكی نه‌زۆك بێت و ئه‌نجامی نه‌بێت، چونكه ده‌وڵه‌تی عێراق كێشه‌ی هه‌یه، بونیات نانەوەکە بەجۆرێک بونیات ده‌نرێت كه نه‌ته‌وه‌كان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت، به‌مشێوه‌یه ئێستا كێشه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێستا زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ره‌خساوه؟
د.كاوه مه‌حمود: "به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت پشت به هۆكاری ناوخۆیی ببەستین، چه‌ند هۆكاری ناوخۆیی به‌هێز بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی نزیكتره، گه‌لان ده‌بێت خۆیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی جیهان و ناوچه‌كه و به‌رده‌وام بوونی كێشه‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراق و ناوچه‌كه‌ش وایكردووه زه‌مینه له‌باربێت، به‌ڵام ئه‌مه ئاوا ئه‌چه‌سپێت كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها وه‌كو جه‌نگاوه‌ر مامه‌ڵه نه‌كه‌ین، وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی ئازا نه‌بین به‌ته‌نها ده‌بێت سیاسی و دیپلۆماسیی باشیش بین".
ئاژانسی ئانادۆڵو: زه‌مینه‌ی ناوخۆیی له‌باره؟
د.كاوه مه‌حمود: "تا ئێستا پرسی سه‌ربه‌خۆیی پرسێك نییه دابڕابێت له ململانێ سیاسییه‌كانی حزبه‌كان، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی حزبایه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری و ئاماده‌كردنی هاووڵاتی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ئێستا دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بووه‌ته خه‌می حزبه‌كان و پرسی سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی نییه".
- "حزبی شیوعی له‌هیچ به‌ره‌یه‌كی ململانێیه‌كانی ناوخۆیی نییه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: حزبی شیوعی له‌دوای كۆنگره‌ی شه‌شه‌م چی گۆڕاوه، ده‌گوترێت ئێوه له لایه‌نێكی ململانێ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمه‌وه نزیكن؟
د.كاوه مه‌حمود: "هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رنامه و سیاسه‌تی نوێی حزب جێبه‌جێ بكه‌ین و ته‌كانێكی باش به چالاكی حزب بده‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی میلله‌تیین، هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێن ئێمه‌ش له‌به‌ره‌ی میلله‌تین، ئێمه پێشتر شاڵاوێكی تۆمه‌تباركردنی حزب به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هیچ به‌ره‌یه‌كدا نه‌بووین، شیوعییه‌ت و حزبی شیوعی پێش ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه دروست بووه، مێژووی ئێمه مێژوویی شیوعیه‌ته له عێراق، بۆیه ماوینه‌ته‌وه، چونكه شوناسێكی چینایه‌تی و فیكریمان هه‌یه و ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات بۆ داكۆكی له چینی چه‌وساوه له پێشه‌وه بین".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێستا ئێوه ئۆپۆزسیۆنن یان ده‌سه‌ڵات؟
د.كاوه مه‌حمود: "له‌كاتی خۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌شێوازێكی ئانارشیزمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، به‌ها درا به چه‌مكه‌كه نه‌ك به‌رنامه سیاسییه‌كه، بۆیه ئێمه ئێستا له حوكمڕانیی نیین، ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نیین، وه‌زیرمان نییه، ئه‌نجوومه‌نی خانمان ئه‌و هاوڕێیه هاوڕێیه‌كی تێكۆشه‌ری ئێمه‌یه و وه‌كو شیوعی له‌و شوێنه‌دا نییه، وه‌كو رۆڵی لێهاتوویی و چالاكانەی خۆی لەبواری ژنان كه تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، له‌و شوێن و پۆسته‌یه نه‌ك وه‌كو شیوعییه‌ك.
ئه‌وه‌ی راستییه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێم شكستیهێناوه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر كه سیاسه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه سیاسه‌تێكی سه‌رمایه‌داری نیو لیبڕاڵه وخزمه‌ت بە چینی بۆرژاوی مشه‌خۆر و بۆرژاوی بیرۆكرات ده‌كات، خزمه‌ت به چه‌وساوه‌كان ناكات و و قه‌یرانی دارایی چارسه‌ر ناكات".
ئاژانسی ئانادۆڵۆ: بۆچی حزبی شیوعی له هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دابووه به‌به‌رده‌وامی، ئه‌گه‌رچی ئێوه رۆڵی باشتان هه‌بوو پێشتر؟
د.كاوه مه‌حمود: "پاشه‌كشه‌كه هۆكارییان زۆرن، هه‌ندێك هۆكاری بابه‌تین و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌یە، به نموونه چه‌ندین كه‌س وەک فه‌رمانبه‌ر كه له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی دامه‌زراون، ئه‌وه ئیدی ده‌نگ به‌و حزبه ده‌ده‌ن كه دایمه‌زراندوون، قۆرخ كردنه بۆ هێزی پێشمه‌رگه.
ئێمه به‌شێكین له بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی جیهانی كه تووشی ئه‌و گرفته بوو كه له‌ساڵی 1991 تووشی هات، شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌ته‌وه و به ئاسانی ناڕوات، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه حزبه‌كه‌ی خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاومان ناوه، ره‌نگه له ئاستی پێویستی نه‌بووبێت".
- "من پاسه‌وانم نییه، خانووه‌كه‌شم له گه‌ڕه‌كێكی ئاسایی هه‌ولێره"
ئاژانسی ئانادۆڵو: ده‌گوترێت به‌شێك له شیوعییه‌كان ئێستا سه‌رمایه‌دارن و به گه‌نده‌ڵیییه‌وه تێوه‌گلاون؟
د.كاوه مه‌حمود: "من سكرتێری حزبم پاسه‌وانییم نییه، ماڵه‌كه‌م له گه‌ڕه‌كێكی زۆر ئاساییه، ئه‌مه له سه‌ركرده‌كانمان هه‌یه، سه‌ركرده‌مان هه‌یه خانووی نییه، هه‌مانه به مووچه‌یەک خانه‌نشین كراوه کە به‌شی ژیانی ناكات، ئیدی بارودۆخی دارایی حزبیش خراپه.
ئێمه هەندێک پاره‌مان هه‌بوو وه‌كو حزب کە لە بانك دامانابوو، لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بانکەکانیش بێ پارەن، ده‌مانه‌وێت ئەو پارانەمان کە پارەی حزبن رایانبكشێن، ئەو پارانە نافه‌وتێت به‌ڵام له‌وانه‌یه راکێشانی لە بانک ئاسان نه‌بێت و به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه به‌ره‌به‌ره وه‌ریبگرینه‌وه، ئێمه قه‌یرانی داراییمان هه‌بوو، سه‌ته‌لایته‌كه‌مان به‌نموونه مانگانە پێویستی به 40 ملیۆن دینارە، 20 ملیۆن به‌ته‌نها بۆ پاره‌ی مانگی ده‌ستكرده و زۆر براده‌رمان به خۆبه‌خشی كارده‌كه‌ن، كۆمه‌كیشمان له هاوه‌ڵان و هاوڕێینمان و شیوعییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بۆمان دێت، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه عه‌ره‌به‌كانی حزبی شیوعی عێراقیش هاوكارییان داوه بۆ سه‌ته‌لایه‌ته‌كه‌مان.
ئێمه سه‌ربه‌خۆیی فیكری، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌ییمان هه‌یه، و شاڵاوی تۆمه‌تباركردنمان كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە نه‌یاری بیری ماركسییه‌تن و نه‌یاری ئێمه‌شن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن