دیداره‌كانی جنێڤ چوار
- سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ دیداره‌كانی جنێڤ چوار، ناسر حه‌ریری: "ئه‌گه‌ر رژێمیش هه‌وڵی له‌باره‌بردنی دانوستانه‌كان بدات، ئێمە به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان له‌و قۆناغه سیاسییه‌دا تا ده‌گه‌ینه ئامانج".
Geneve
جنێڤ - AA
- سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ دیداره‌كانی جنێڤ چوار، ناسر حه‌ریری: "ئه‌گه‌ر رژێمیش هه‌وڵی له‌باره‌بردنی دانوستانه‌كان بدات، ئێمە به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان له‌و قۆناغه سیاسییه‌دا تا ده‌گه‌ینه ئامانج".- ناسر حه‌ریری: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری تیرۆر به‌قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی دادپه‌روه‌رانه و رێگریكردن له بوونی ئێران له سووریا ده‌بێت".
سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ دیداره‌كانی جنێڤ چوار، ناسر حه‌ریری رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رژێمیش هه‌وڵی له‌باره‌بردنی دانوستانه‌كان بدات، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌و قۆناغه سیاسییه‌دا تا ده‌گه‌نه ئامانج و گوتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری تیرۆر به‌قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی دادپه‌روه‌رانه و رێگریكردن له بوونی ئێران له سووریا ده‌بێت".
حه‌ریری رایگه‌یاند به‌ئه‌رێنییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌كه‌ن كه ستافان دی میستو‌را پێشكه‌شی كردووه و گوتی: "پێشنیازه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ین تا به‌باشترین شێوه قۆناغه سیاسییه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
ناوبراو له‌باره‌ی كردنه ئامانجی بینایه‌كی هه‌واڵگریی رژێم له شاری حمس گوتی: "به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی ساڵی رابردوو له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له دیمه‌شق له‌كاتی دیداره‌كانی جنێڤ سێ‌دا ئه‌نجامدرا، ئه‌مساڵیش په‌لامار ئه‌نجامدرا. ئه‌مه بۆ رێگریكردن بوو له‌م قۆناغه سیاسییه".
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له ناوچه‌ی ئارامیش كرد و گوتی: "ناوچه‌ی ئارام ته‌نها ئامانجێكی هه‌یه. ئه‌ویش رزگاركردنی هه‌ڵاتووانی جه‌نگه. ته‌نها توركیا نییه، به‌ڵكو وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێش پشتگیریی بۆچوونی ناوچه‌ی ئارام ده‌كه‌ن. ئێستاش ئه‌مریكا پشتگیریی ده‌كات. به‌ڵام رژێم له پێناو مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ببێته‌وه و له‌ناویان ببات".
- "رژێم ئه‌فسه‌ره تاوانباره‌كانی له‌ناوده‌بات"
فاتیح حه‌سه‌ن كه به‌ناوی گرووپه سه‌ربازییه‌كانه‌وه دوا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رووسیا ناتوانێت رژێم كۆنترۆڵ بكات، چونكه رژێم له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایه.
حه‌سه‌ن باسی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی رژێم و داعش كرد و گوتی: "تا ئێمه شارۆچکەی ئەلباب-مان كۆنترۆڵ كرد، رژێم دووجار ته‌دمووری راده‌ستی داعش كرد. به‌ڵگه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی رژێم و داعش. ئه‌مانه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن