سياسەت

رووسیا و سعوودیە لەبارەی سیستەمی S-400 رێککەوتن

نوێنەری دامەزراوەی هەماهەنگی تەکنیکی-سەربازی رووسیای فیدراڵ، ماریا ڤۆرۆبیەڤا: "رووسیا و سعوودیە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400".

Emre Gürkan Abay, Ramal Abdullah Mahmood  | 09.10.2017 - نوێکردنەوە : 09.10.2017
رووسیا و سعوودیە لەبارەی سیستەمی S-400 رێککەوتن

Moskova

مۆسکۆ – AA

رووسیا و سعوودیە گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400.


نوێنەری دامەزراوەی هەماهەنگی تەکنیکی-سەربازی رووسیای فیدراڵ، ماریا ڤۆرۆبیەڤا بە ئاژانسی هەواڵی رووسیا RİA Novosti راگەیاندووە کە لەگەڵ سعوودیە گەیشتوونەتە رێککەوتن لە بارەی فرۆشتن و گواستنەوەی سیستەمی S-400.

ماریا ڤۆرۆبیەڤا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە هەردوو وڵات لێکتێگەیشتنی سەرەتاییان واژووکردووە لەبارەی جێگیرکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سەربازییەکان و گوتی: "گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەگەڵ سیستەمی S-400 سیستەمی TOS-1A، مووشەکی دژە تانکی Kornet-EM، چەکی AK-103 و بۆمبهاوێژی AGS-30 بگوازنەوە بۆ سعوودیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın