سياسەت

روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی مووسڵەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ''خۆشحاڵین بەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ کە لەژێر کۆنترۆڵ و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بوو، بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات''.

Muhammet Ali Kemal  | 10.07.2017 - نوێکردنەوە : 11.07.2017
روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی مووسڵەوە

Ankara

ئەنقەرە- AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پاککردنەوەی مووسڵ لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، رایگەیاند ''خۆشحاڵین بەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ کە لەژێر کۆنترۆڵ و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بوو، بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات''.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەوان خۆشحاڵن بەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا بە مەبەستی پاککردنەوەی شارەکە لە داعش کە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە داگیری کردبوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.

باس لەوەشكراوە ئەوان بەشداریی خەمی گەلانی مووسڵن کە لە نەژاد، مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان پێکهاتوون و یەکێکن لە گەورەترین قوربانییەکانی دەستی زوڵم و زۆرداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە رێگەی کردەوە تیرۆریستییە دڕندانەکانییەوە تورکیاشی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی هاوشێوەی رابردوو لە قۆناغی دوای داعشیشدا پشتیوانیی دانیشتوانی مووسڵ دەکەن و، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بۆ لەمەودوا ئەو زەمینە نەرێنییانە لەناوبەرن کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و رێکخراوە رادیکاڵە هاوشێوەکانی و رایانگەیاندووە ''ئامادەی بەشدارییکردنن لە چالاکییەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵدا''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın