سياسەت

"رێوشوێنی پێویستمان لە ١٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لەسەرسنووری گرتووەتەبەر"

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "بە لەبەرچاوگرتنی پیشھاتەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیدلب، رێوشوێنی پێویستمان لە ١٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ھاتای لەسەر سنووری سووریا گرتووەتەبەر".

Ramal Abdullah Mahmood  | 11.08.2017 - نوێکردنەوە : 12.08.2017
"رێوشوێنی پێویستمان لە ١٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لەسەرسنووری گرتووەتەبەر"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم(سەبارەت بە درێژکردنەوەی پشووی جەژنی قوربان) گوتی: "ئەم بابەتە رۆژی سێ شەممە لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمارمان، تاوتوێی دەکەین و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت". 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم(لەبارەی گوتەکەی سەرۆکی گشتیی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو کە گوتبووی 'با من و تۆ واز لە دەمەقاڵێ بھێنین' رایگەیاند "کەواتە مێشکی ھاتووەتەوە سەر خۆی. با سەرەتا خۆی واز لەو کارە بھێنێت. با واز لەوە بھێنێت لای بیانییەکان گلەیی لە وڵات و گەلی خۆی بکات. با واز لەوە بھێنێت و چیدی نەڵێت 'ئەمنییەت لە تورکیا نییە، گیان و ماڵ پارێزراو نییە'. با رێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرێت. با داکۆکی لەو کەسانە نەکات کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی دیاریکراو. با واز بھێنێت دادگا کارەکانی خۆی ئەنجام بدات".

بینالی یڵدرم گوتی: "بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی پیشھاتەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیدلب، رێوشوێنی پێویستمان لە ١٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ھاتای لەسەر سنووری سووریا گرتووەتەبەر. وەک دەزانرێت لەوێ لەماوەی رابردوودا گرووپە رادیکاڵەکان کۆنترۆڵیان گرتووەتە دەست و بەپێی پێشھاتەکان و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجام دەدرێن، ئێمە رێوشوێنمان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی روونەدات و ھاوکات ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان نەیەتە ئاراوە". 

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە سنوورەکانمان بە تایبەتی لە عێراق و سووریا ھەرگیز بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستکرد رازی نابین و رێگەدانیش بەم پرسە لە بەرنامەدا نییە. لەوبارەیەوە گفتوگۆی پێویست لەگەڵ وڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکەین. ھەلومەرجەکە ھەرچۆنێک بێت ھاوشێوەی رابردوو ھەڵوێستێکمان دەبێت لە پێناو بەرژوەندییەکانی گەل و وڵات، یاساکانی حوکمڕانی و ئاسایش و بێ دوودڵی وەڵامی ئەوە دەدەینەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın